پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
مهسرور بارزانی: ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت

K24- ههولێر:
له دوازدهمین ساڵیادی دامهزراندنی بزووتنهوهی گۆڕاندا، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پیرۆزبایی له رێكخهر و ئهندام و لایهنگرانی ئهو بزووتنهوهیه كرد و هیوای سهركهوتنی بۆ خواستن.
دهقی پهیامی پیرۆزبایی مهسرور بارزانی، بۆ بزووتنهوهی گۆڕان:
بەڕێز عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:
بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەك لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم، لە گەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر و شیاوتر کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات
هەر شاد و سەرکەوتووبن.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
25 ی تەمموزی 2021