دەزگای خێرخوازی بارزانی: یەكەمین دەزگا بووین خزمەتی خەڵكی شنگالمان کردووە

لە ماوەی حەوت ساڵی پەلاماری داعش بۆ سەر شنگال دەزگای خێرخوازی بارزانی بەبێ دابڕان لە خزمەتكردنی ئاوارە و خەڵكی شنگال بەردەوامە
خزمەتكردنی ئاوارە و خەڵكی شنگال
خزمەتكردنی ئاوارە و خەڵكی شنگال

K24 - هه‌ولێر:

لە ماوەی حەوت ساڵی كارەساتی شنگال، دەزگای خێرخوازی بارزانی، وەك یەكەمین دەزگا، بەردەوامە لە خزمەتكردنی ئاوارە و خەڵكی شنگال، لە (3ی ئابی ،2014)، دەزگای خێرخوازی بارزانی، توانی لە ئاسمانەوە، لە رێگەی ھەلیكۆپتەرەوە، ئاو و خۆراك و پێداویستی دیكە، بگەیەنەێتە خەڵكی، لەسەر چیای شنگال، كە بەھۆی پەلاماری داعش، ئاوارەی چیای شنگال، ببوون.

دوای ئەوەی داعش موسڵی داگیركرد و بەرەو كوردستان پێشڕەوی كرد، پەلاماری شنگالیدا، خەڵكی، چیای شنگالیان، وەك پەناگەیەك ھەڵبژارد، لە دەستی داعش.

دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە (3ی ئابی 2014) وەك یەكەمین رێكخراو، لە ئاسمانەوە، بەڕێگەی ھەلیكۆپتەر، ھاوكاری گەیاندە چیای شنگال.

جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە دوای 8 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر جینۆسایدی ئێزدییەكان، رایگەیاند، ھاوكاریكردنی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بووە ھۆكاری كەمكردنەوە نەھامەتییەكانی خەڵكی شنگال و پردی پەیوەندی بۆ كۆكردنەوەی ھاوكاری بۆ لێقەوماوانی شنگال.

لەمبارەیەوە، ئیبراھیم سەمین، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی، ئاماژەیپێکرد، دەزگای خێرخوازی بارزانی، ھەر بەوە نەوەستا، بەڵكو كەمپینێكی گەورەی ھاوكاری بۆ خەڵكی شنگال راگەیاند و بەخێرایی ھاوكاری تەواوی گەیاندە ئاوارەكانی شنگال و دواتر دەستیكرد بە دروستكردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و فێرگەی تایبەت بە منداڵان و گەنجان و رەخساندنی ھەلی كار بۆ بەشێك لە ئاوارەكانی شنگال.

سۆران خەلەف، بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندن، لە دەزگای خێرخوازی بارزانی، جەختیکردەوە، لە ماوەی حەوت ساڵی پەلاماری داعش، بۆ سەر شنگال، دەزگای خێرخوازی بارزانی، بەبێ دابڕان لە خزمەتكردنی ئاوارە و خەڵكی شنگال بەردەوامە،  جگە لەوەی بە ھەزاران سەبەتەی خۆراكی گەیاندووەتە  ئاوارەکانی شنگال.

رونیشیکردەوە، دەزگای بارزانی، لە نێو كەمپەكانیش، بەردەوام چاودێری رەوشی ژیانی ئاوارەكانی كردوە و چ لەڕووی خۆراك، دابینكردنی نەوتی سپی، دروستكردنی قوتابخانە، بنكەی تەندروستی، فێرگەی وەرزشی، دەیان چالاكی دیكەی بۆ ئاوارەكانی شنگال ئەنجامداوە.

ک.ب