88 ساڵ به‌ر له ئێستا كریستیانه‌كانی دهۆك كۆمه‌ڵكوژكران
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ 88 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کریستیانەکان لە شارۆچکەی سێمێل تێدەپەڕێت، کاتێك لەسەردەمی رژێمی پاشایەتی عێراق، لەسەر داواکردنی چەند مافێکی ئاسایی ژیان، زیاتر لە چوار هەزار کریستیانی شارۆچکەی سێمێل، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراقەوە کۆمەڵکوژ کران.
7ی ئاب، رۆژی شەهیدانی ئاشوورییەکانه، ئەم رۆژە یادەوەری کریستیانەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ 88 ساڵ لەمەوبەر و لەسەردەمی رژێمی پاشایەتی عێراق، کاتێك لەسەر داواکردنی چەند مافێکی ئاسایی ژیان، زیاتر لە چوار هەزار کریستیانی شارۆچکەی سێمێل، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی عێراقەوە کۆمەڵکوژ کران.
ئەکەد موراد، جێگری سەرۆكی یەكێتی ئەدیبان و نووسەرانی سریان گوتی: "دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، میلله‌ته‌كه‌مان چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌بوو، دوایان كردبوو له ناوچه‌كانی خۆیان، به زمانی خۆیان بخوێنن، چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كیان بۆ بكرێته‌وه، حكومه‌تی عێراقیش به هێرشكردن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانی دایه‌وه و زیاتر له 80 گوندی له ده‌وروبه‌ری سێمیل له دهۆك خاپوور كرد، نزیكه‌ی 6 هه‌زار هاووڵاتی بوونه قوربانی".
دوای دامەزراندنی یەکەمین خولی پەرلەمانی کوردستان، ئەم رۆژە وەك رۆژی شەهیدانی ئاشووری و تەواوی کریستیانەکان ناسێندرا، 7ی ئاب بەهەمان شێوە ساڵڕۆژی هێرشی داعشە بۆ سەر دەشتی نەینەوا لە ساڵی 2014، کاتێك زیاتر لە 150 هەزار کریستیان ئاوارەبوون، زۆرینەیان روویان لە هەرێمی کوردستان کرد.
رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بەیت نەهرەین گوتی: "ئه‌مڕۆ حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر هێرشی داعش تێده‌په‌ڕێت، كه چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر ده‌شتی نه‌ینه‌وا، كه شوێنێكی مێژوویی باب و باپیرانمانه، ئه‌و هێرشه بووه هۆی ده‌ربه‌ده‌ركردنی زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س، كه سه‌رجه‌میان روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و لێره حه‌وێنرانه‌وه".
هەرێمی کوردستان بۆ تەواوی پێكهاتەکان بووەتە پەناگەیەکی ئارام، ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەو ئاوارانە ئامادەنین هەرێمی کوردستان جێبێڵن و بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، چونکە بڕوایان وایە هێشتا ناوچەکانیان شوێنێکی ئارام نییە بۆ ئەوان، دەیانەوێت لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە.
د.ی