هاووڵاتييانى كوردى تاراوگه داواى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم ده‌كه‌ن
ھاووڵاتییانی كورد لە تاراوگە داوای یەكڕیزی ناوماڵی كورد دەكەن بۆ ئەوەی لە باشووری كوردستان ئەودەرفەتەی ھاتووەتە پێش بتواندرێت سوودی لێوەربگیرێت. باس لەوەش دەكەن ئەوان پاڵپشتن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، دۆخی ئێستاش بە گونجاو دەزانن.
K24 – هه‌ولێر:

له هه‌رێمى كوردستاندا پرسى ريفراندۆم بۆ بڕياردان له باره‌ى چاره‌نووسى گه‌لى كوردستانه‌وه له سه‌ر داواى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى پێى ناوه‌ته قۆناغێكى نوێوه و هاووڵاتيان له‌و بڕوايه‌دان زه‌مينه‌ى سياسى له باره بۆ ئه‌نجامدانى ريفراندۆم و به‌رزكردنه‌وه‌ى داواى سه‌ربه‌خۆيى بۆ كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا ژماره‌يه‌ك لايه‌نى سياسى له هه‌رێمى كوردستاندا ئاماده‌يى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌يان بۆ پشتيوانيكردن و سه‌رخستنى ئه‌و پرسه‌يه ده‌رنه‌بڕيوه.