ئایا كوردستان ده‌بێت به ئه‌فغانستان؟
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان جاسوسیان به‌سه‌ره‌وه كردوون، ئه‌وه‌نده تاڵیبان زیانی بۆمان نه‌بووه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ئه‌مه‌ریكاناسی له دووره‌وه زه‌حمه‌ته، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بناسیت ده‌بێت لانی كه‌م هه‌فته‌ی جارێك تێكه‌ڵی ناوه‌نده ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببیت، دواتر ده‌بێت لانی كه‌م هه‌فته‌ی جارێك چه‌ند هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی ببینیت به‌تایبه‌تی به‌ته‌مه‌نه‌كان، بۆئه‌وه‌ی له دید و تێڕوانینیان تێبگه‌یت به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی رۆژانه‌ی سه‌رۆكه‌كان و چیان ده‌وێت له سیاسییه‌كان. له‌وانه‌ش گرنگتر ده‌بێت به به‌رده‌وامی سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و راپرسییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیت، ئه‌وجا به به‌رده‌وامی خوێنه‌ری تایبه‌تی گۆڤار و رۆژنامه گرنگه‌كان بیت.
بۆیه ناكرێت گوێ له‌چوار نووسینی سارده‌وه‌بووی نێو میدیای كوردی یان عه‌ره‌بی بگریت و بێیت شیكردنه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا بكه‌یت.
كه‌واته كاره‌كه ئاسان نییه! باشترین به‌ڵگه بۆ قسه‌كانم، كاتێك "دۆناڵد تره‌مپ" سه‌رۆك بوو، خه‌ڵكی هه‌رێم به شێت و گه‌لحۆ و كه‌سێكی نه‌زان ده‌یانشوبهاند، ئیدی بێگوێدانه ئه‌وه‌ی تره‌مپ ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زیره‌ك نه‌بوایه له سه‌رمایه‌یه‌كی بچوكه‌وه كه باوكی خستییه به‌رده‌ستی له‌سه‌ره‌تای لاوێتیدا نه‌ده‌بوو به‌سه‌رمایه‌دارێكی گه‌وره و دواتر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی بۆ چوار ساڵ نه‌ده‌پچڕی.
هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ره‌خنه‌یان لێده‌گرت له‌و لوغزه‌وه بوو كه له‌كاتی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا به‌رگری له رۆژئاوا نه‌كرد، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ش به‌شێكی گه‌وره‌ی ئۆباڵی دۆخه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستۆی كورد خۆی، كه كاتی خۆی به وردی له‌نووسینێكدا راڤه‌م كرد. به‌ڵام كاتێك جۆو بایدن‌و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست، به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی هه‌رێم شاگه‌شكه بوون، ئیدی بێئه‌وه‌ی له‌دیدی ئه‌مه‌ریكا بگه‌ن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێستا ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كشاوه‌ته‌وه، هه‌مان تێڕوانن دروستبووه به‌رامبه‌ر بایدن، لای خه‌ڵكی هه‌رێم بایدن پیاوێكی نه‌زانه و له‌هه‌مانكاتیشدا كه‌وتونه‌ته فاڵگرتنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا هه‌رێمی كوردستان-یش جێده‌هێڵێت، هۆكاره‌كه‌شی به‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به‌یه‌كه‌وه كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ بوو، بۆیه ئه‌مه‌ریكا كشاوه‌ته‌وه، گره‌وه‌كه‌ش له‌سه‌ر كشانه‌وه‌یه له‌كوردستان!
راسته ئه‌فغانستان له‌پله‌به‌ندیدا له ریزی 165 گه‌نده‌ڵیدایه، كه ئه‌مه پله‌یه‌كی زۆر خراپه پێش وڵاتانی وه‌ك سۆماڵ و سووریا و یه‌مه‌ن و فه‌نزویلا و لیبیا و سۆدان و هایتی و كۆریای باكوور-ه، ته‌نیا 5 پله له‌دوای عێراقه‌وه‌یه، به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌كادیمی باسی له‌وه‌نه‌كردووه، كه ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان جه‌خت له‌سه‌ر دوو شت ده‌كه‌نه‌وه: (ئه‌فغانستان نابێت به وڵاتێكی دیموكراسی)، لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان دیموكراسی به‌ر له‌هه‌موو شتێكه: (مافی ئازادی قسه‌كردن، مافی خۆپیشاندان، بڵاوكردنه‌وه و چاپه‌مه‌نی و میدیای ئازاد، بره‌ودان به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، رێزگرتن له ئازادی ژنان، رێزگرتن له كه‌مینه و ئایین و ئاینزاكانی دیكه)، دواتر بنیاتنانه‌وه‌ی سه‌رخانی ئابووری ئه‌و وڵاته.
له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی هه‌نگاوێكی خێرایی نه‌ناوه بۆ ئه‌م پڕۆسه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندێك لایه‌نه‌وه پاشه‌كشه‌شی كردووه. له‌سه‌روو ئه‌مه‌شه‌وه بۆ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌مه‌ریكاییانه‌ی ده‌چوونه ئه‌فغانستان سه‌لامه‌ت نه‌بووه و نابێت.
هه‌میشه له راپۆرتی میدیای ئه‌مه‌ریكدا سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كان جاسوسیان به‌سه‌ره‌وه كردوون، ئه‌وه‌نده تاڵیبان زیانی بۆیان نه‌بووه.
ئه‌فغانستان تاكه شوێن نییه كه ئه‌مه‌ریكا لێی ده‌كشێته‌وه، به‌ڵكو پێشتر له سۆماڵ-یش كشایه‌وه.
ئه‌م شوێنانه سۆماڵ، ئه‌فغانستان، عێراق، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌گۆڕدراوه بۆ ئه‌مه‌ریكا، زیاتر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نارسیزم و سادیزم و ماسۆشیزمییه، جگه له‌وه‌ی خۆیان لا له سه‌روو ئه‌مه‌ریكاوه‌یه و پێیانوایه ئه‌مه‌ریكا خاكه‌كه‌ی داگیركردوون، له‌هه‌مانكاتدا چێژ له ئازاردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بینن و چێژ له ئازاردانی یه‌كتریش وه‌رده‌گرن، له‌كاتێكدا ئه‌م وڵاتانه هه‌ریه‌كه‌یان پێشتر به‌ده‌ست رژێمێكی داپلۆسێنه‌ر و سه‌ركوتكه‌ره‌وه ناڵاندوویانه و ئه‌مه‌ریكا به‌شێكی گه‌وه‌ره بووه له رزگاركردنیان.
كاتێك وڵاتێكی وه‌ك كوه‌یت له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام-ه‌وه داگیركرا، دوای ئازادكردنی كوه‌یت، سه‌ركرده و شێخه‌كانی كه‌نداو خۆیان رێگه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا خۆشده‌كرد كه بیانپارێزێت و هێشتیاننه‌وه، رۆژ به‌ڕۆژ ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی كه‌نداو كه‌ڵك له توانای ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن.
كه‌سێك له‌وانه‌ی كه بیركردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق وه‌ك یه‌كه له خۆی ناپرسێت، ئه‌مه‌ریكا چی بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئوردن كردووه، به‌ڵام بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئوردن له‌وپه‌ڕی سه‌لامه‌تیدایه؟.
ئه‌مه‌ریكا سه‌لامه‌تی هاووڵاتی و سه‌ربازه‌كانی ده‌وێت. هه‌میشه كونسڵخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاری هاووڵاتییه‌كانیان ده‌كه‌ن كه سه‌ردانی 5 وڵات مه‌كه‌ن، چونكه پارێزراو نین (ئێران، یه‌مه‌ن، ئه‌فغانستان، كۆریای باكوور و سووریا)، باشه حكومه‌تێك ئامۆژگاری هاووڵاتییه‌كانی بكات، كه سه‌ردانی ئه‌فغانستان نه‌كات كه 2 ترلیۆن دۆلار-ی تێدا سه‌رفكردووه، ئه‌ی چۆن بیر له‌مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی بكات؟ خه‌ڵكی هه‌رێم واده‌زانن 2 ترلیۆن دۆلار دراوه به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌فغانییه‌كان، له‌كاتێكدا ئه‌م پاره به‌شی شێری له میدیای ئازاد و رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و مافی ژنان و ژینگه‌ی ته‌ندروستدا خه‌رجكراوه.
سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كه وه‌ك ئه‌ندازیاری پڕۆژه‌ی ئاو كاریكردووه، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ راپۆرتێكی فۆرن پۆلسی ده‌ڵێت: "چووینه ناوچه‌یه‌كی دووره ده‌ست له قه‌نده‌هار، خه‌ڵكه‌كه ئاوی پاكیان نه‌ده‌خوارده‌وه، بڕیارماندا پڕۆژه‌یه‌كی ئاوخواردنه‌وه‌یان بۆ جێبه‌جێكه‌ین، چه‌ند سه‌د هه‌زار دۆلارێكمان سه‌رفكرد له پڕۆژه‌كه‌دا، پاش هه‌فته‌یه‌ك چه‌ند كه‌سێك تێكوپێكیان شكاند و گوتیان ئاوی خواردنه‌وه‌ی داگیركارمان ناوێت"، ئه‌مه‌ریكا چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م عه‌قڵه درێژه به مانه‌وه‌ی بدات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته تا ئێستا مافی ژن، راده‌ربڕین و خۆپیشاندان، ئازادی رێكخراوه‌یی، ئازادی میدیا، ئازادی كه‌مینه‌كان تێیدا پارێزراو نییه و كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه به یه‌ك دۆلار له ئه‌مه‌ریكا ناكڕن و نایانه‌وێت.
به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی دڵی لای ئه‌فغانییه‌كانه، رۆژی 13ی ئاب رێمكه‌وته Fargo-Moorhead Area Foundation، چه‌ند ژن و پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی تێدابوو نیگه‌ران بوون به‌وه‌ی كه ژنان و كچانی ئه‌فغانستان ده‌چنه‌وه ژێر چه‌پۆكی ره‌شی تاڵیبان و دۆخی ئازادیان ده‌چێته‌وه ژێر سفر، ئیدی ئه‌مانه بێئه‌وه‌ی له‌وه بڕوانن كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌فغان خۆیه‌وه، خه‌ڵكی ناوچه‌كان به هه‌ڵهه‌ڵه‌كێشان پێشوازی له بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كه‌ن و شاگه‌شكه‌یانه كه ناوی ئیماراتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌هێنن.
ئێستا پێویستمان به بیركردنه‌وه‌ی قووڵه، ئه‌وه‌تا خۆ ئیداره‌ی بایدن 1000 سه‌رباز ده‌نێرێته‌وه كابول، به‌ڵام ئایا ئه‌وه چاره‌سه‌ره؟ بێگومان ئیداره‌ی بایدن خۆی ده‌زانێت چاره‌سه‌ر نییه! چونكه ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 3000 سه‌ربازی له ئه‌فغانستان هه‌بوو، به‌ڵام تاڵیبان نه‌ده‌جوڵا، له‌گه‌ڵ چۆڵكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی باگرام له دره‌نگانی شه‌وی 2ی ته‌مموزی رابردوو له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، به‌بێئه‌وه‌ی هه‌واڵ بده‌نه هاوتا سه‌ربازییه ئه‌فغانییه‌كانیان، په‌یتا په‌یتا شاره‌كان كه‌وتنه‌وه ده‌ست تاڵیبان.
ئیداره‌ی بایدن داوا ده‌كات كه كێشه‌یان نییه تاڵیبان چۆن دێته ناو كابول، به‌خۆشی یان به شه‌ڕ، گرنگ ئه‌وه‌یه هێرش نه‌كرێته سه‌ر كۆنسڵخانه‌ی ئه‌وان و وڵاتانی ئه‌وروپا-ی هاوپه‌یمان، كه‌واته ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بوونێكی چاودێریكاری بێلایه‌ن بێت، نه‌بێت به لایه‌نگیری حكومه‌تی ئه‌فغانی دژی تاڵیبان و رووداوی 1975ی (سایگۆن) له ڤێتنام دووباره نه‌بێته‌وه.
فریدریك كاجان نووسه‌ری "نیویۆرك تایمز" له وتارێكدا (بایدن ده‌توانێت تاڵیبان بوه‌ستێنێت، ئه‌و ئه‌وه ناكات) نووسیوویه‌تی: "باشه گریمان تاڵیبان هێرش ناكاته سه‌ر ئه‌فغانستان، وڵاتێكی دراوسێ هێرش ده‌كات، ئایا ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بیپارێزێت یان سوپای ئه‌فغانستان خۆیان بپارێزن". كه‌واته ناكرێت هه‌تا هه‌تایه ئه‌مه‌ریكا له‌و شوێنه پڕ خۆڵ و ته‌پۆتۆزه پاسه‌وانی میلله‌تێك بكات كه خۆیان نایه‌نه‌وێت پارێزگاری له‌خۆیان بكه‌ن.
كۆتا ئه‌وه‌یه، عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا دوو ناوچه‌یه (كوردستان و عێراق)، ته‌نانه‌ت له زۆر بۆنه‌دا به‌جیاش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌شمانه‌وێت به‌راورده‌كه‌مان له‌نێوان ئه‌فغانستان و كوردستان كه‌موكورتی تێنه‌كه‌وێت، با به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد و بوونه‌ته هۆی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و بزانین ئایا هۆكاره‌كان هاوتا ده‌بن له‌گه‌ڵ كوردستان، ئایا ئێمه‌ش هه‌مان شێوه‌ی ژیانی به‌ڕێوه‌بردن و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌ڵچه‌ری و ئازادی و دیموكراتی ئه‌فغانییه‌كانمان هه‌یه!