ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كابول بیسترا
ده‌گوترێت هێرشێكی مووشه‌كییه

K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس رایگه‌یاند، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان بیسترا و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌نگه‌كه هی هێرشێكی مووشه‌كی بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه بزانرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دۆخی ئەمنی فڕۆکەخانەی کابول زۆر مەترسیدارە و لە 24 تا 36 کاتژمێری داهاتوودا، ئەگەری هێرشی تیرۆریستی دیکە هەیە.
جێگای ئاماژه‌یه، كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش هێرشێكی خۆكوژی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی له كابولی پایته‌خت و له ئه‌نجامدا به‌لایه‌نی كه‌م 182 كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له‌ناو كوژراوه‌كان 13 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش هه‌بوون.
H.B