بۆچی ماكرۆن نه‌چووه شنگال؟
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی، هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ردانی ماكرۆن، بۆ شنگال، ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به‌شێك له به‌رپرسانی عێراقی ئامۆژگاریان كردووه كه نه‌چێته ئه‌و قه‌زایه.
ئه‌و سه‌رچاوه عێراقییه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (RT)، رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕیار بوو ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌ردانی قه‌زای شنگالی پێگه‌ی ئێزدییه‌كان بكات، به‌ڵام به‌هۆكاری رێنمایی و ئامۆژگاری به‌شێك له به‌رپرسانی عێراقی، به‌ر له چه‌ند كاتژمێرێك، سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی كه‌می كات ماكرۆن بڕیاریدا سه‌ردانی شنگال نه‌كات، جیا له‌وه‌ش به‌شێك له به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی، كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه، ئامۆژگاری ماكرۆنیان كردووه كه ئه‌و سه‌ردانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ش شنگال ژماره‌یه‌ك گروپی میلیشیایی تێیدا باڵا ده‌سته، له‌هه‌فته‌ی رابردووش توركیا بۆردوومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی قه‌زاو چیای شنگالی كرد، كه ئه‌مڕۆ ماكرۆن له كه‌نیسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، له مووسڵ، ئاماژه‌یپێكرد و گوتی: ده‌بێت ئه‌م كردانه بوه‌ستێنرێت و شنگال ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ك.ب