جه‌بار یاوه‌ر: حكومه‌تی عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵی گرووپه نایاساییه‌كان بكات
"مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه، كه هێشتا دیدگایه‌كی كوشت و بڕین له عێراق باوه و بیروباوه‌ڕێكی یه‌كگرتووی جه‌نگی له عێراق نییه"

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری عێراق، كه دوێنێ له پانێلێكدا له میانه‌ی دیداری رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ گوتبووی، ده‌ركردنی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه، جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، وه‌زیری به‌رگری نه‌یتوانی وه‌ڵامێكی راستی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، كه له‌و باره‌یه‌وه ئاراسته‌ی كرا.
ئه‌م گوتانه‌ی جه‌بار یاوه‌ر له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 له شاری به‌غداوه هاتوون و گوتی: كاتێك پرسیارمان له وه‌زیری به‌رگری عێراق كرد، كه چۆن به‌یه‌كه‌وه و به هاوبه‌شی كێشه‌ی بوونی په‌كه‌كه و له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، وه‌زیری به‌رگری عێراق وه‌ڵامێكی رازیكه‌ری نه‌دایه‌وه و گوتی: "به‌رپرسیارێتی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر بوونی هێزه‌كانی توركیا و په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق نییه و پێویسته پێشمه‌رگه شه‌ڕی په‌كه‌كه بكات و ئه‌و هێزانه له‌و ناوچانه دوور بخاته‌وه".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كاتێك پرسیارێكی دیكه ئاراسته‌ی وه‌زیری به‌رگری كرا، هه‌ر به‌یه‌كجاری تووڕه بوو و مایكه‌كه‌ی فڕێ‌دا و پانێڵه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
له‌باره‌ی دۆخی شنگال و بوونی حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچه‌یه و داواكاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه شنگال جێ بهێڵن، جه‌بار یاوه‌ر دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌ی گه‌وره له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و قه‌زایه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه. هه‌رچه‌ند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی عێراق و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بووه له هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگاله‌وه كرا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و رێككه‌وتنه لایه‌نی په‌یوه‌ست نه‌بووه، چونكه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به دۆخی ناو سه‌نته‌ری شاره‌وه هه‌بوو و رێككه‌وتنه‌كه‌ش له نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجامدرابوو.
گوتیشی: به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه، نابێت هیچ هێزێكی ناپه‌یوه‌ندیدار به دۆخی ئه‌منی ناوخۆی شاره‌كه له سه‌نته‌ری شنگال بمێنێت، هه‌ربۆیه ئێمه هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بووین هێزی پێشمه‌رگه‌ش هیچ بوونێكی له‌ناو سه‌نته‌ری ئه‌و شاره هه‌بێت. خاڵێكی دیكه‌ی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت 3 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ناو سه‌نته‌ری شنگال وه‌ك هێزێكی پۆلیس بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایشی ئه‌و شاره دابمه‌زرێنرێن، به‌ڵام به‌داخه‌وه، تائێستا حكومه‌تی فیدراڵ نه‌یتوانیوه رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌حێ بكات، هه‌رچه‌ند هه‌وڵێكی زۆریش له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له‌و پێناوه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆی هه‌ردوو لا.
سه‌باره‌ت به بوونی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش، كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن و پێشبینییه‌كان بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه‌ی كه بڕیاره له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و سوپای عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه پێكبهێنرێت، جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌گشتی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دوو به‌شی جیاوازن، به‌شێكیان یاسایین و فه‌رمان له فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق وه‌رده‌گرن و ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵیان نییه، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان كه پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق نابن، نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵكوو بوونه‌ته كێشه بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عێراق و ئه‌و هێزانه له‌ژێر یاسادا نین و حكومه‌تی عێراق ناتوانێت كۆنترۆڵیان بكات.
ئاشكراشیكرد، له پانێڵێكدا له دیداری رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ له به‌غدا 10 خاڵم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان به هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌شه‌وه پێشنیازم كرد، به‌شێك له‌و خاڵانه په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه هه‌یه كه تا ئێستا له عێراق یاسا بوونی نییه، وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئاسایشی نیشتمانی و ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی هیچ یاسایه‌كیان نییه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ند مادده‌یه‌كی ناو ده‌ستوور پێشێلكراون، له‌وانه‌ش مادده‌كانی (9 ، 67 ، 121) هه‌روه‌ها مافی پێشمه‌رگه پێشێكراوه، جگه له‌مه‌ش مه‌ترسی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه، كه هێشتا دیدگایه‌كی كوشت و بڕین له عێراق باوه و بیروباوه‌ڕێكی یه‌كگرتووی جه‌نگی له عێراق نییه.
H.B