بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەدەچێت
به‌ڵێنێكی كابینه‌ی نۆیه‌مه و گهیهنرایهجێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشەممە 14ی ئەیلوول، کاتژمێر 10ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەدەچێت.
پێشتر به واژۆی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له 28/7/2021 بڕیار له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆ درا و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كارنامه‌ی خۆیدا به‌ڵێنی گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگاكان داوه، پێشتریش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، مه‌به‌ست له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌وه‌یه پێویست نه‌كات هاووڵاتیان رێگه‌یه‌كی دوور ببڕن و بچنه سه‌نته‌ری پارێزگاكان، له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندین خزمه‌تگوزاری گشتی گه‌یه‌نراونه‌ته شار و شارۆچكه‌كان، وه‌كو نووسینگه‌كانی ده‌رهێنانی پاسپۆرت، خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به هاتووچۆ و مۆڵه‌تی شۆفێری.
ناساندنی قه‌زاكانی ئیداره‌ی سۆران
ناوچه‌ی سۆران، ناوه‌كه‌ی له میرنشینی سۆران (1399-1835)ه‌وه هاتووه. قه‌زاكانی بریتین له: (سۆران، رواندز، مێرگه‌سۆر و چۆمان) به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیه نوێیه‌كه، نزیکەی 350 هەزار کەسە، كه (14.4%)ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر پێكده‌هێنن. رووبەریشی 5473 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. ئیداره نوێیه‌كه له چه‌قی شارۆچكه‌ی سۆران ده‌بێت، به گشتی ئیداره‌ی سۆران له چوار قەزا و 13 شاره‌دێ و 797 گوند پێكدێت.
خودی شارۆچكه‌ی سۆران، له 3 ناحیه پێكهاتووه، كه (دیانا، خه‌لیفان و سیده‌كان)ن، ژماره‌ی گونده‌كانیشیان 390 گونده. قه‌زای رواندزیش لە ناحیه‌ی وه‌رتێ و 47 گوند پێكدێت.
هه‌روه‌ها قه‌زای چۆمانیش 4 ناحیه‌ی هه‌یه، كە بریتین له (قەسرێ، سمیلان، گەڵاڵە و حاجی ئۆمەران)، له‌گه‌ڵ 120 گوند.
هه‌رچی قه‌زای مێرگه‌سۆره 5 ناحیه‌ی هه‌یه، كه ناحیه‌كانی (گۆڕه‌توو، شێروان مه‌زن، بلێ، پیران و مه‌زنێ)ن و له سنووره‌كه‌دا 240 گوند هه‌یه.
قەزای ناوەندی سۆران
قەزای ناوەندی سۆران، لە ناحیەكانی (دیانا ، خەلیفان، سیدەکان) پێکدێت. 57 گەڕەک و 390 گوند دەگرێتەوە.
دروستبوونی قەزای سۆران وەک یەکەی کارگێری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی1980 و دوای راگواستنی گوندەکانی دەوروبەر لەلایەن رژێمی بەعس. لە ماوەی 10 ساڵ تەمەنی ئەو قەزایە تا دوای راپەرین، ژمارەی دانیشتوانی لە (5000) کەس تێپەری نەدەکرد، بەڵام لە دوای راپەرینی 1991 ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی قەزای سۆران گەیشتووەتە 130 ھەزار کەس.
پێکھاتەی قەزای سۆران فرە کولتوورە و لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەھۆی شوێنی جوگرافی و ئاو وھەوا و جموجۆڵی بازرگانی، خەڵک رووی تێدەکەن و بە مەبەستی حەوانەوە لێی نیشتەجێ دەبن. ھەر بەم ھۆیەشەوە بەردەوام لە فراوان بوون دایە. لەو قەزایەدا، ھەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحیی دەژین.
قه‌زای مێرگەسۆر
مێرگەسۆر دەكەوێتە ناوچەی بارزان و (165 كم) لە شاری هەولێر دوورە. ساڵی 1956 مێرگەسۆر بۆتە قەزا، ئه‌و كات ناوی قه‌زای زێبار بووە و ناوه‌ندی قەزا لە کۆرکێ بووە، له ساڵی 1985 ناوه‌ندی قەزای زێبار هاتووه‌تە مێرگه‌سۆر. له ساڵی 1993 بە بڕیاری حکومەتی هەرێم ناوی قەزای زێبار گۆڕدراوە، كراوه‌ته قەزای مێرگه‌سۆر، ناوه‌ندی قەزاش هەر لە مێرگه‌سۆر بووە.
قه‌زای چۆمان
چۆمان لە 11ی ئاداری 1970 بە فشاری شۆڕشی ئەیلوول بووه‌تە قەزا و ناوه‌ندی قەزا ماوەیەکی کەم لە گەڵاڵە بووە. پاشان چووه‌تە چۆمان. لە ساڵی 1983 بەهۆی راگواستنی خه‌ڵكی ناوچه‌ی باڵەکایەتی ناوه‌ندی قەزا هاتووه‌تە قەزای صدیق (قه‌زای سۆران). له ساڵی 1992 مەرکەزی قەزای چۆمان بۆ چۆمان گەڕایەوە.
قه‌زای رواندز
قه‌زای رواندز لە سەردەمی عوسمانیەكان و سەرەتاكانی سەدەی بیستەم تا ساڵی (1980) قەزا بووە. دوای ئەوەی لەو ساڵەدا کۆمه‌ڵگەیەکی ئیداری لە "دەشتی دیانا" دروست کرا، سەنتەری قەزای صدیق هاتە دەشتی دیانا و رواندز لە یەكەی ئیداری قەزاوە كرا بە ناحیە. دوای راپەڕینی ئاداری 1991 لەسەر بڕیاری بەرەی کوردستانی ناوی قەزای صدیق گۆڕدرا بە قەزای سۆران و ساڵی 2008یش ناحیەی رواندز، جارێكی تر كرایەوە بە قەزا.