بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: رێكه‌وتنی شنگال وه‌ك پراكتیك جێبه‌جێ نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واشنتنه‌وه رایگه‌یاند، ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ماوه‌یه‌كی كه‌مه له خانه‌قین، كه‌ركووك، مه‌خموور و رۆژئاوای موسڵ پێكهێنراون، دوو ناوه‌ندی سه‌ره‌كیش له هه‌ولێر و به‌غدا دروست كراون، ماوه‌یه‌كه ده‌ستبه‌كارن.
روونیكرده‌وه، ئه‌و دوو ناوه‌نده تیمێكن له ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش، بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌ماسن، ئه‌گه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نه‌بوایه، كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و دوو لیوایه ته‌واو ببوون.
راشیگه‌یاند، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ده‌ستپێكێكی زۆر باشه، كه له نێوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروستبووه، به‌تایبه‌تی له‌نێوانی ده‌زگاكانی ئه‌منی و سه‌ربازیدا.
تایبه‌ت به رێكه‌وتنی شنگال، روونیكرده‌وه، لایه‌نی عێراقی ئاماده باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه، ئاسته‌نگ هه‌یه بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه، ئه‌ویش ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ی له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دروستكراون، له شنگال ئاڕاسته ده‌كرێن.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و لایه‌نانه له رۆژئاواوه دێنه ناو چیای شنگال، تاوه‌كو دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه تێكبده‌ن.
گوتی: رێكه‌وتنی شنگال وه‌ك پراكتیك جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵام ئاماده‌ییه‌ك له لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، جیا له‌وه‌ش گروپێك له حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا له شنگالن، كه پێویسته حكومه‌تی عێراقی ئه‌وان له‌وێ ده‌ربكات و ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
ك.ب