هه‌ژارترین شاری عێراقی ده‌ستنیشانكرا
"پارێزگاكان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بوودجه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت"
K24- هه‌ولێر:
پارێزگای سه‌ماوه، كه 280 كیلۆمه‌تر له به‌غدای پایته‌خته‌وه دووره، به هه‌ژارترین شاری عێراقی ده‌ستنیشانكرا، به گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان، رێژه‌ی بێكاری له‌م شاره گه‌یشتووه‌ته‌وه (%52).
حامید حه‌سانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری سه‌ماوه رایگه‌یاند، بوودجه‌ی دابینكراوی پارێزگای سه‌ماوه به‌شی پێداویستیی و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ناكات، ئه‌وه‌مان به حكومه‌تی ناوه‌ند راگه‌یاندووه.
راشیگه‌یاند، پارێزگاكان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بوودجه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، ئه‌ویش به پێی فراوانی جوگرافی و رێژه‌ی دانیشتوانی، بۆیه بوودجهكهمان به گوێره‌ی پێویست نییه و رێژه‌ی بێكاری له‌و شاره‌دا زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه، گه‌نجان تێیدا كۆچ ده‌كه‌ن.
سه‌ماوه ده‌كه‌وێته باشووری عێراق، ژماره‌ی دانیشتوانی (420) هه‌زار كه‌سه و له ساڵی (2002) ژماره‌ی دانیشتوانی (250) هه‌زار كه‌س بوو، دوای رووخانی رژێمی سه‌دام حوسین كه‌وته ژێر ده‌ستی ژاپۆنییه‌كان، كه به‌ڵێنیاندابوو ئاوه‌دانی بكه‌نه‌وه، بۆیه‌ش ناونراوه سه‌ماوه، چونكه خاكه‌كه‌ی ته‌خت و یه‌كسانه.
به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، رێژه‌ی هه‌ژاری له ته‌واوی عێراق گه‌یشتووه‌ته %30، واته هه‌ژاره‌كان یه‌ك له سه‌ر سێی دانیشتوان پێكدێنن.
سه‌رچاوه: ئاژانسه عێراقییه‌كان