بەشیر حەداد داوایه‌ك له كازمی ده‌كات
"ئه‌و چه‌كدارانه رێگری لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بانگەشەکردنی هەڵبژاردن ده‌كه‌ن"

K24 – هه‌ولێر:
دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، داوا لە مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران دەکات، ھەنگاوی خێرا بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردە چەکدارییەی لە قەزای شنگال هەیە بگرێته به‌ر و كاتێك ڕێگری لە بەربژێرەکانی پارتی ده‌كه‌ن، له قه‌زای شنگال بانگه‌شه بكه‌ن.
لە بەیاننامەیەکدا، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکات، ھەنگاوی خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ کۆتاییهێنان بەو دیاردە چەکدارییەی کە لە دەرەوەی یاسا لە قەزای شنگالی سەربە پارێزگای نەینەوا بوونی هەیە.
راشیگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه رێگری لە بەربژێرەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كه‌ن بۆ بانگەشەکردنی هەڵبژاردن، بچنە ناو قەزای شنگال و پێشكەش کردنی بەرنامەکانیان لە بازنەکانی هەڵبژاردن.
ئاماژەیپێكرد، ئەو هەڵسوکەوتانە جێگەی قبوڵ کردن نین و پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانه.
روونیكرده‌وه، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەخنەی تووندی لە لایەنە ئەمنییەکانی قەزای شنگال گرت، بەوەی کەمتەرخەمن لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیان و پشتیوانی نەکردنی بەربژێرەکان، بۆ ئەوەی چالاکی رۆژانەیان ئەنجام بدەن.
جه‌ختیكرده‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران داوای لە لایەنە حکومی و هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا کرد کە رۆڵی خۆیان له بەرامبەر تەواوی بەربژێرەکان ببینن، رێگری له‌و هەڕەشانە بكه‌ن کە رووبەڕووی ژمارەیەک لە بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان بووه‌ته‌وه، چونکە ئەو بابەتە کاریگەری دەبێت بەسەر سەقامگیری تەواوی پارێزگاکە.