به‌ر له هه‌وڵی تیرۆركردنی دوو سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان هه‌ڕه‌شه‌یان له كازمی كردبوو
ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی له‌ڕێگه‌ی تویته‌وه و قه‌یس خه‌زعه‌لیش له‌ڕێگه‌ی گرته ڤیدیۆوه هه‌ڕه‌شه‌كانیان ئاراسته‌ی كازمی كرد

K24- هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له هێرشی درۆنه‌كان بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و هه‌وڵی تیرۆركردنی ناوبراو، قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گرووپی میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی به ئاشكرا هه‌ڕه‌شه‌ی له كازمی كرد و گوتی: ده‌بێت كازمی دادگایی بكرێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، خه‌زعه‌لی له شاری به‌غدا له‌ناو خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری ئه‌و گرووپانه‌یه، كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به زمانێكی زبر و هه‌ڕه‌شه ئامێزه‌وه گوتی: كازمی چه‌كی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه و ده‌بێت دادگایی بكرێت.
ئه‌مینداری عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق په‌نجه‌ی تۆمه‌تی به‌رپرسیارێتیی ساخته‌كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی بۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق درێژ كرد.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له‌و هه‌ڕه‌شه‌ی خه‌زعه‌لی، ئه‌بو ئالا‌ء وه‌لائی، سه‌ركردی گرووپی میلیشیاكانی سه‌یدولشوهه‌دائی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش هه‌ڕه‌شه‌ی له مسته‌فا كازمی كرد و روو له كازمی دووپاتیكرده‌وه، "رێگه‌ت پێ ناده‌ین ته‌نانه‌ت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆستی پێشووش نه‌ك هه‌ر سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران".
هه‌ر دوێنێش، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له میلیشیا عێراقییه‌كانی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند، دوا هه‌ل له‌به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ته‌واوی وێستگه‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گینا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری روو ده‌دات.
H.B