وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زانیاری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ ده‌خاته‌ڕوو

"ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت"

ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ده‌ستی پێكرد
ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش ده‌ستی پێكرد

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (8ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسمبه‌ری 2021) هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر ئۆپەراسیۆنێکیان دەست پێکرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەم ئۆپەراسیۆنەدا لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3) و (5)ی پیادە و لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی (17) و (9)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونیكرده‌وه‌، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت. ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، لەو چوارچێوەوه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، کە پێشتر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر کراوه‌.

 

Fly Erbil Advertisment