ئیتاری ته‌نسیقی هۆشداری ده‌دات
ئیتاری ته‌نسیقی: ئێمه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانین و هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د حه‌لبووسی و حاكم زاملی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، دوای گرژییه‌كانی ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م دانیشتنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی (ئیتاری ته‌نسیقی)، كه جگه له ره‌وتی سه‌در، ته‌واوی لایه‌نه شیعه‌كان تێیدا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و به‌رده‌وامیدان به دانیشتنه‌كه‌ی به نایاسایی وه‌سف كرد و دووپاتیكرده‌وه،دان به هیچ ده‌رهاوێشته‌یه‌كی ئه‌و دانیشتنه‌دا نانێن، كه تێیدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێردران.
ده‌قی به‌یاننامه‌ی ئیتاری ته‌نسیقی:
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا به‌دوای هه‌موو هه‌وڵه نیازپاكه‌كاندا چووین، له‌پێناو رێگریكردن له گه‌یشتن به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و قووڵكردنه‌وه‌ی قه‌یرانه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسییه‌كان، كه له ئه‌نجامی یاریكردن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته ئاراوه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو سازشێكمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد، تا گه‌یشتین به‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆمار واده‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان دیاری بكات و هه‌موو هه‌وڵێكمان دا، بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كان به‌ره‌و ئه‌و چاڵه هه‌ڵنه‌خڵیسكێن، كه ئه‌مڕۆ بینیمان، كه هۆشداریه بۆ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییه ره‌ت بكه‌ینه‌وه، كه كرایه سه‌ر به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و نانه‌وه‌ی گرژی له دانیشتنی په‌رله‌مان، كه له ئه‌نجامدا به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆك داوای هه‌ڵپه‌ساردنی دانیشتنه‌كه‌ی كرد، به‌مه‌به‌ستی وردبینی یاسایی له‌باره‌ی نه‌بوونی لیستی تانه‌لێدانی یاسایی له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كاندیدكردن، به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ری، بووه هۆی ئه‌وه‌ی توانای به‌رگه‌گرتنی نه‌بێت و به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی، گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌داخێكی زۆره‌وه به‌شێك له كوتله سیاسییه‌كان به‌بێ هیچ پره‌نسیپێكی یاسایی به‌رده‌وامییان به دانیشتنه‌كه دا.
ئێمه له‌كاتێكدا به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵچوون و گرژییانه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌پشت پێشهاته‌كانی ئه‌و تاكلایه‌نییه و به‌كارهێنانی توندوتیژی و پشێویه‌وه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خواسته‌كانی خۆیان بسه‌پێنن.
به‌گوێره‌ی رێكاره ده‌ستووریه‌كان ئێمه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیمان تۆماركردووه و رووبه‌ڕووی ئه‌و ره‌فتاره تاكلایه‌نه نابه‌رپسانه‌ش ده‌بینه‌وه، كه له بڕیاری سیاسی‌دا ده‌كرێت و رێگه ناده‌ین وڵات به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار ببرێت.
ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه دان به هیچ ئه‌نجام و ده‌رهاوێشته‌یه‌كی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانیدا نانێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆك ئاماده‌ی نه‌بووه، كه هێشتا پابه‌نده به راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
H.B