سەربازێکی کورد لە بەغدا شەهید کرا

سەر بە لیوای دووی سەرۆکایەتی کۆمارە

محسن خەدێدا قاسم
محسن خەدێدا قاسم

K24  هەولێر:

درەنگانی شەوی رابردوو سەربازێکی کوردی لیوای سەرۆکایەتی لە بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکەوە شەهید کرا.

بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا، کاتژمێر دووی شەوی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقە لە بازگەی پردی میکانیکی دەکەن لە ناوچەی دۆرەی بەغدا کە بازگەکە سەر بە فەوجی دووی لیوای دووی سەرۆکایەتی کۆمارە و لە ئەنجامدا سەربازێک بە سەختی بریندار دەبێت بە ناوی "محسن خەدێدا قاسم" کە کوردی ئێزیدی دانشتووی قەزای شنگالە.

پەیامنێری کوردستا24 ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.