وه‌زیری ژنانی مالیزیا داوا ده‌كات پیاوان له هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن
"بۆ راستكردنه‌وه‌ی ره‌فتاری هاوسهركانتان پێویسته چه‌ند هه‌نگاوێك په‌یڕه‌و بكه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ژنان بۆ كاروباری خێزان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مالیزیا ئامۆژگاری پیاوان ده‌كات له هاوسه‌ره‌كان بده‌ن، به‌ڵام به نه‌رمی، بۆ ئه‌وه‌ی راستهڕێیان بكه‌ن و ره‌فتاری بگۆڕن.
سیتی زیله محه‌مه‌د یوسف، وه‌زیری ژنان بۆ كاروباری خێزان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مالیزیا، به‌وه تۆمه‌تبار كرا، كه هانی توندوتیژی خێزانی ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئامۆژگاری پیاوان ده‌كات، به مه‌به‌ستی راسته‌ڕێكردنی هاوسه‌ره‌كانیان، له هاوسه‌ره‌كانیان بده‌ن.
سیتی زیله، له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته پیاوانی هاوسه‌ردار بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ قسه له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان نه‌كه‌ن، تا ره‌فتاریان چاكبكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكنهبوونهوه، ده‌بێت له ماوه‌ی (3) رۆژی دیكه دوور له هاوسه‌ره‌كانیان بخه‌ون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر ژنه‌كه هه‌ر ره‌تی كرده‌وه و ره‌فتاری نه‌گۆڕا، ئه‌وا ده‌بێت پیاوه‌كه ئه‌زموونی جه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پیاده‌بكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی لێدان به نه‌رمی، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌فتاری خۆی بگۆڕێت.
ئه‌و وه‌زیره‌ی مالیزیا جگه له ئامۆژگاری پیاون، ئامۆژگاری ژنانیش كردووه و ده‌ڵێت: پێویسته ژنان كاتێك پیاوه‌كانیان ئازاریان ده‌ده‌ن، ته‌نیا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له هاوبهشییهكهیان بكه‌ن.
گوتیشی: كاتێك پیاوه‌كانتان هێور ده‌بنه‌وه و نان ده‌خۆن و ئارام ده‌بنه‌وه، ده‌توانن قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ره‌تا ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن.
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه، وه‌زیری ژنان و كاروباری خێزان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مالیزیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه بووه‌ته‌وه و رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ له‌و وڵاته داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌یان كردووه.
View this post on Instagram