ناسنامه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت و كازمیش ماڵئاوایی ده‌كات
ده‌رگا به‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته نیشتمانییه‌دا داده‌خرێت كه سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد.. حكومه‌تی ته‌وافوقی ده‌بێته ئه‌مری واقع
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیه‌ی ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌ركرده له ئیتاری ته‌نسیقی ئاشكرا كردووه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌شی دركاندووه، كه بڕیاره بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كاندید بكرێت.
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی پێداوه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئیتاری ته‌نسیقی، نوری مالیكی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به سه‌دره‌وه كردووه و له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا مالیكی به سه‌دری راگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا گفتوگۆیان له‌باره‌ی كاندیدكردنی جه‌عفه‌ر سه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران دوای پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له نێوانیان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، "یه‌كه‌م هه‌نگاو پێویسته پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بێت له نێوان ئیتاری ته‌نسیقی و كوتله‌ی سه‌دری".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "مالیكی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دری له بڕیاری ئیتاری ته‌نسیقی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وان پێشوازییان له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌در كردووه و دواتر هه‌موو هه‌نگاو و ناوه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "مالیكی به سه‌دری گوتووه، دوای پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له نێوان ئیتاری ته‌نسیقی و كوتله‌ی سه‌دری، كاندیدكردنی جه‌عفه‌ر ئه‌لسه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو تاوتوێ ده‌كه‌ن".
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، مه‌شعان جبووری، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سیاده‌ی سوننه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "دوای په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌در و مالیكی و به‌گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئستاری ته‌نسیقی، خه‌ریكه له‌وه دڵنیا ده‌بنه‌وه، كه جه‌عفه‌ر ئه‌لسه‌در، باڵیۆزی عێراق له له‌نده‌ن كاندیدی داهاتووی نێوان سه‌در و مالیكییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو".
هه‌روه‌ها میدیاكانی سه‌ر به ئیتاری ته‌نسیقیش بڵاویانكرده‌وه، تاوتوێكردنی كاندیدكردنی جه‌عفه‌ر سه‌در دوای پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌بێت.
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسه‌تمه‌داری عێراقیش له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئیتاری ته‌نسیقی به پێشوازیكردن له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و لارینه‌بوونیان له‌سه‌ر كاندیدكردنی جه‌عفه‌ر ئه‌لسه‌در بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كۆتاییهات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا كه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی، ئاماژه‌یه‌كی ماڵئاواییكردن به په‌یامه‌كه‌یه‌وه دیاره و نووسیویه‌تی: "ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆی بانگهێشتكرابوون كه خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراقی مه‌زنه، رامانپه‌ڕاند. هیچ كات راڕا و كه‌مته‌رخه‌م و سازشكار نه‌بووین له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه باڵاكان، به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان نه‌خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان. داشنه‌به‌زین بۆ ئاستی ده‌مه‌قاڵه و موزایه‌ده‌كردنه‌كان".
كازمی له تویته‌كه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه، "نیشتمانمان گه‌یانده هه‌ڵبژاردنێكی ئازادی بێگه‌رد، سه‌رباری له‌مپه‌ره ناوخۆیی و ئالنگارییه ده‌ره‌كییه‌كانیش، به ئارامی بنه‌ماكانی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه ئابووری، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كانمان دانا، عێراقمان به‌سه‌ربه‌رزی گێڕایه‌وه بۆ باوه‌شی هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، رێگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكارانمان كرده‌وه و وڵاتمان له چنگی تاقمه‌كانی "لا دولة" ده‌رهێنا، به لێبڕانی قاره‌مانه‌كانی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانمان تیرۆر و شانه‌كانی و كلكه‌كانی ئه‌وانمان بێده‌نگ كرد".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا كازمی ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئه‌و هێز و حزب و كه‌سایه‌تییه نیشتمانیانه‌ی له هه‌ناوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی پاراستنی راڕه‌وی نیشتمانیان له ئه‌ستۆدایه، له رێگه‌ی كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی و پێكهێنانی حكومه‌تێك، كه شان بداته به‌ر ئه‌ركه‌كان و نیشتمان بپارێزێت و به‌رگری له یه‌كێتی و تواناكانی بكات، ده‌ستخۆشیش له هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كه‌ین، كه له‌م رێگایه‌دا و بۆ ئه‌م ئامانجه كار بكات".
H.B