"لە دوای جەنگی جیهانی دووهمهوه دڵڕەقییەک لە ئەوروپا نمایش دەکرێت"
''داوا لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەکەین کۆتایی بە جەنگ بهێنێت"

K24- ههولێر:
سکرتێری گشتیی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (NATO)، ئاشكرای دهكات، تورکیا ئەندامێکی گرنگی ناتۆیە و دەستخۆشی بۆ ئەو هەوڵە دیپلۆماسییانەی دەیدات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا-ئۆکرانیا، لێ دەکەن.
جەنەڕاڵ یەنز ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی"ناتۆ" له میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئانتاڵیا رایگەیاند، تورکیا ئەندامێکی گرنگی ناتۆیە، بە شێوەیەکی زۆر جیاواز هاوکاری پێشکەش دەکات و رۆڵێکی هەستیار لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا له ناوچهكهدا دەگێڕێت.
ستۆڵتنبێرگ روونیكردهوه، تورکیا هاوکاری باشی پێشکەش بە نوێنەرایەتییەکانی ناتۆ لە کۆسۆڤۆ و عێراق كردووه، فڕۆکە و کەشتی زۆری رەوانەی ناوچەكانی دیکەی جیهان كردووه.
یانس ستۆڵتنبێرگ هێرشی سهر رووسیای بۆسەر ئۆکرانیا بە ناڕەوا و بێ هۆکار لە قەڵەمدا و ئاماژەی بەوە کرد، "لە دوای جەنگی جیهانی دووهمهوه دڵڕەقییەک لە ئەوروپا نمایش دەکرێت". دهشڵێت: ''داوا لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا دەکەین کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە و پەنا بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان ببات''.