سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان24 ده‌پرسێت

په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوبه‌ری گشتیی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ئه‌نجامدا

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی کوردستان 24 ەوەكرد و له‌ سه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسانی كه‌ناڵه‌كه‌ی پرسی و سوپاسی خۆڕاگری بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتمانی كردن.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە نزیکەوە لە زیانەکانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەوی هەولێری پرسی و دامودەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد بە هانای هاووڵاتییان و زیانلێکەوتووانی هێرشەکەوە بچن و چی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.

سەرۆکی حکومەت هەروەها پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد حاجی کەریم بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 ئەنجامدا،  کە بە هۆی هێرشە تیرۆریستیەکەوە زیان بە کەناڵەکە گەیشت.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کارمەندانی کەناڵی کوردستان 24ی کرد بۆ خۆڕاگری و بەردەوامبوونی پەخش و پەیامە نیشتمانییەکەیان.