له كلاسیكۆ بارسێلۆنا گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد
له كلاسیكۆی خانمان، یانه‌ی بارسێلۆنا گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد و ئه‌مه سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له دژی ریال مه‌درید.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی 24ـه‌می خولی پله‌یه‌كی خانمانی ئیسپانیا، بارسێلۆنا له نێو یاریگه‌ی یوهاین كرۆیف میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد.
بارسێلۆنا یارییه‌كه‌ی له ریال مه‌درید به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م وه‌رزه بارسێلۆنا یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی له ریال مه‌درید برده‌وه، له یاریی چوون له نێو یاریگه‌ی ریال مه‌درید 3 ـ 1 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، جگه له‌مه‌ش جامی ئیسپانیاش شكستی به ریال مه‌درید هێنا.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه 24 یاری كردووه و هه‌ر 24 یارییه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه و ته‌نیا 6 گۆڵی لێكراوه و 136 گۆڵی كردووه، له به‌رامبه‌ردا ریال مه‌درید له كۆی 22 یاری ئه‌م وه‌رزه 13 سه‌ركه‌وتنی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 41 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت.