به‌رپرسێكی باڵای ئێران ده‌ڵێت "ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه"
به‌رپرسێكی باڵای ئێران ده‌ڵێت "ئه‌مه ته‌نیا سه‌ره‌تایه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ید محه‌مه‌د مه‌ره‌ندی، دیپلۆماتكاری ئێران و راوێژكاری پێشووی شاندی دانوستانكاری ئێران بۆ رێككه‌وتنی ناووكی رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر هه‌ولێر "سه‌ره‌تایه".
مه‌ره‌ندی، كه راوێژكاری شاندی دانووستانكاری ئێران بوو بۆ رێككه‌وتنی ناووكی (2015) ئاشكرای كردووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هاوشێوه‌ی ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه بۆ سه‌ر هه‌ولێر دووباره بكرێته‌وه و په‌لاماره‌كه‌ی به "ته‌نیا سه‌ره‌تایه‌ك" وه‌سفكردووه.
كاتژمێر (1:03:45)ی شه‌وی رابردوو به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 یه‌كێك بوو له‌و شوێنانه‌ی كرابووه ئامانجی په‌لاماره‌كه.
په‌لاماره‌كه له ئاستی ناوخۆ و عێراق و نێوده‌وڵه‌تییدا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له ئیدانه‌كردن بووه‌ته‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، داوایكرد، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمكاری عه‌ره‌بی و عێراق بێنه ده‌نگ بۆ رێگرتن له به‌رده‌وامیی ئه‌و جۆره په‌لامارانه.
هه‌رێمی كوردستان ره‌تیشیكرده‌وه، هیچ بنكه و ناوه‌ندێكی ئیسرائیلی له هه‌ولێر هه‌بێت و ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی سوپای پاسداران، وه‌ك پاساو بۆ په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت، ره‌تده‌كاته‌وه.