نووسینگهی پارتی له قاهیره هێرشه مووشهكییهكهی سهر كوردستان24 ئیدانه دهكات
نووسینگهی پارتی له قاهیره: بهئامانجگرتنی كوردستان24 بهڵگهیه لهسهر ئهوهی کە دوژمنانی گەلەکەمان بە راگەیاندنی راستگۆ و بابهتی و شارهزا نیگەرانن
K24- قاهیره:
نووسینگهی پارتی دیموكراتی كوردستان له قاهیره له پهیامێكدا كه ئاراستهی بهڕێوهبهر و تهواوی ستاف و كارمهندانی دامهزراوهی میدیایی كوردستان24 كردووه، ئهو هێرشه مووشهكییه ئیدانه دهكات، كه شهوی رابردوو بووه هۆی گهیاندنی زیانێكی گهوره بهو دامهزراوهیه.
ههروهها دووپاتیكردهوه، بەئامانجکردنی کەناڵی کوردستان24 دەگەرێتەوە بۆ رۆڵه نیشتمانی و کاریگەرهكهی لە گەیاندنی رووی راستقینەی هەواڵ و رووداوەکان بە شێوازێکی راستگۆیی، بابەتیانە و شارەزایی، ئەمەش هۆکارە کە دوژمنانی گەلەکەمان بە راگەیاندنی راستگۆیی نیگەران بێت.
دهقی راگهیهندراوی نووسینگهی پارتی له قاهیره:
برای بەرێز کاك محمد
بەرێزان کارمەندانی کەناڵی کوردستان24
سڵاو و ریز
نیگەران بووین بە کارە تیرۆریستیەکی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێری خۆشەویست، و بەرکەوتنی کەناڵی کوردستان24 بە مووشەکێك، کە بۆ هۆکاری زیانی ماددی و سوپاس بۆ یەزدان کە هیچ زیانی گیانیی لێ نەکەتەوە، هەڵبەتە بەئامانجکردنی کەناڵی کوردستان24 دەگەرێتەوە بۆ رۆڵی نیشتمانی و کاریگەری کەناڵ24 لە گەیاندنی رووی راستقینەی هەواڵ و رووداوەکان بە شێوازێکی راستگۆیی و بابەتیانە و شارەزایی، ئەمەش هۆکارە کە دوژمنانی گەلەکەمان بە راگەیاندنی راستگۆیی نیگەران بێت، و کارمەندانی ئازیزی ئەو کەناڵە دووپاتی ئازایەتی و جوامێری خۆیان کردەوە، ئەو کارە ترسنۆکانە شەرمەزار و ئیدانە دەکەین و هەردەم هەولێری دوژمنبەزێن ئاوات و پلانەکانی نەیاران زیندەبەچاڵ دەکات.
دووبارە هیوای ساغ و سەلامەتی و هەردەم پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم
براتان: شێرکۆ حهبیب
بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە
13/3/2022
H.B