پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی
K24 – ههولێر:
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان به بۆنهی رۆژی رۆژنامهگهری كوردییهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه.
له پهیامهكهدا هاتووه: جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە لە هەرێمی كوردستاندا، ژینگە و دەرفەتێکی باش بۆ کار و بزاڤی رۆژنامەوانیی و ئازادی راگەیاندن بە گشتی رەخسێنراوە و سەدان دەزگای جۆراوجۆر و فرەدەنگی راگەیاندن، سوودیان لەم کەشە ئازادە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کردووە و بەوپەڕی ئازادییەوە کار دەکەن.
ههروهها هاتووه: لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە داوا لە رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارە راستەقینەکانی کوردستان بکەم کە رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک، ئەم پیشە و ئەرکە گرنگ و سەنگینە، بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و ناوزڕاندن و بێ رێزی و سووکایەتیکردن بە بەها بەرزەکانی نیشتمان بەکاربهێنن.
دهقی پهیامهكه
لە (124)مین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەكەم ژمارەی (ڕۆژنامەی كوردستان) لەسەر دەستی خواڵیخۆشبوو میر میقداد میدحەت بەدرخان و هاوكارانی، کە هاوكاتیشە لەگەڵ ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستاندا، پیرۆزبايیەكی گەرم لە سەرجەم راگەیاندنکاران و رۆژنامەوانانی كوردستان دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
ڕاگەیاندن پەیامێکی گرنگ و پبرۆزی هەیە کە هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و گەیاندنی زانیاریی راست و دروستە. هەرێمی کوردستان پێویستی بە رۆژنامەوانییەكی پیشەییانەی خۆ بە بەرپرسیارزان هەیە، کە بەشدارییەکی کارا و ئەرێنی لە پرۆسەی گۆڕانكاریی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی كۆمەڵگەی كوردستاندا بکات و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و ئیتیكی پیشەیی میدیاكاریدا، بە گیانێكی بەرپرسیارانە و بە باشترین و جوانترین شێوە، لە خزمەتی كۆمەڵگە و ئامانجە نیشتمانییە باڵاکاندا بێت.
جێی خۆشحاڵی و شانازییە کە لە هەرێمی كوردستاندا، ژینگە و دەرفەتێکی باش بۆ کار و بزاڤی رۆژنامەوانیی و ئازادی راگەیاندن بە گشتی رەخسێنراوە و سەدان دەزگای جۆراوجۆر و فرەدەنگی راگەیاندن، سوودیان لەم کەشە ئازادە وەرگرتووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستەبەری کردووە و بەوپەڕی ئازادییەوە کار دەکەن.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە داوا لە رۆژنامەنووس و راگەیاندنکارە راستەقینەکانی کوردستان بکەم کە رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک، ئەم پیشە و ئەرکە گرنگ و سەنگینە، بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و ناوزڕاندن و بێ رێزی و سووکایەتیکردن بە بەها بەرزەکانی نیشتمان بەکاربهێنن.
لە کۆتاییدا بە رێز و پێزانینەوە، یادی رۆژنامەوانە پێشەنگەکان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە خزمەتێکی زۆری كاروانی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی كوردستانیان کردووە.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
22ی نیسانی 2022