سوپای عێراق لە رێگەی کامێرای حەراری کۆنتڕۆڵی جموجۆڵەکانی داعش دەکات

لە چەند ناوچەیەک توانراوە ئاسایش بۆ هاووڵاتییان دابین بکەن

کامێرای حەراری سەربازی
کامێرای حەراری سەربازی

K24 - هەولێر

سوپای عێراق ئاشکرای دەکات، لە رێگەی کامێراکانی حەراری کۆنتڕۆڵی جموجۆڵی چەکدارانی داعشی کردووە.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سوپای عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رێگەی دانانی کامێرای حەرارییەوە توانیویانە لە سنووری شارەدێی عەبارەی پارێزگای دیالە کۆنترۆڵی جموجۆڵی چەکدارانی داعش بکەن، کە پێشتر چەند جارێک لە شەواندا پەلاماری هێزە ئەمنییەکانیان دەدا.

بە گوتەی سەرچاوەکە، بەم پلانە ئەمنییە توانیویانە ئاسایش بۆ زیاتر لە 20 گوند دابین بکەن، کە خاوەنی پانتاییەکی زۆری زەوی کشتووکاڵ و رەز و باخن.

هەر پەیوەست بە شەڕی داعش و لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکان لە نێوان سنووری ئیداری هەردوو پارێزگای سەلاحەددین و دیالە، پێبج مۆڵگەی چەکدارانی داعشیان لە سێ ناوچەی جیاواز بۆمبارانکردووە، بەڵام زیانە گیانییەکان نەزانراوە.

Fly Erbil Advertisment