ئۆلینا زێلێنسکی: سه‌ربازانی رووسیا لە بوچا 25 ژن و کچیان لاقە کردووە
"لە ئاکامی ئەو تاوانە 9 ژن دووگیان بوون"
K24 - هەولێر:
خانمی یەکەمی ئۆکرانیا، ئۆلینا زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو رووداوە تراژیدیایانە کرد کە لە جەنگ رووبەڕووی بوونەتەوە.
هاوژینی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئۆلینا زێلێنسکی ئاشکرای کرد کە پێداگرانە بەرامبەر بەو قەیرانە مرۆییەی لە ئۆکرانیا دەگوزەرێت، وەستاونەتەوە و گوتی: "هەر کەسێک هەوڵی رەواندنەوەی ئازارەکانی خۆی و کەمکردنەوەی ئازاری دەوروبەری دەدات. ئەگەر بەمە بگوترێت “بەرگەگرتن” بەرگە دەگرم".
سەبارەت بە دەستدرێژیکردنە سەر کچان و ژنانی ئۆکرانی، ئۆلینا گوتی: "باسكردن له‌و رووداوانه له قسه‌كردن له‌سه‌ر كوشتاری ره‌مه‌كی ترسناكتره. چونكه سته‌ملێكراوان هێشتا ئازار ده‌چێژن. ئه‌و ترسه‌ی له‌لای ئه‌وان هه‌یه و بیره‌وه‌ری ئه‌و چركه‌ساتانه و ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌یان و نه‌بوونی توانای به‌رگریكردن له‌خۆ به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه جیاوازه له هی كوشتار. به‌رده‌وام ئه‌و ترسه و چركه‌ساتی بێچاره‌یه‌ی تووشیبوون، زوو زوو به بیریان دێته‌وه، كوشتن لێستاندنه‌وه‌ی ژیانه. به‌ڵام دوای ده‌ستدرێژی مرۆڤ پارچه پارچه خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و ناچار ده‌بێت به‌م جۆره به‌رده‌وامی به ژیان بدات".
ئۆلیانیا گوتیشی: "باسكردنی ئه‌مانه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر، له باسكردنی ئه‌وانه‌ی باس له‌و كه‌سوكارانه‌یان ده‌كه‌ن كه گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌ختتره. چونكه به گوتنی 'ئاوایان له من كرد' وه‌ك ئه‌وه وایە كه دیسانه‌وه رووداوه‌كه روو بداتەوە. بۆ ئه‌وه‌ی شۆکێکی دیکە دووبارە نەبێتەوه، زۆر به هه‌ستیاری باس له‌وانه ده‌كه‌ین. به‌ڵام ناچارین باس له‌وه بكه‌ین كه ره‌هه‌ندی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی رووسه‌كان بۆ سه‌ر ژنانی ئۆکرانیا له ئاستێكی ترسناكدایه."
خانمی یەکەمی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا، لیودمیلا ده‌نیسیڤا كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه راسپێردراوه ته‌واوی ئه‌م حاڵه‌تانه تۆمار ده‌كات. لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ده‌زانن دڕنده‌كان كه ناتوانم پێیان بڵێم سه‌ربازانی رووسیا چی‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و 25 ژنه كردووه كه له بوچا به زۆر ده‌ستگیریان كردن. له ئاكامی ئه‌وه‌دا، نۆ ژن سك‌پڕ بوون. ئێمه ده‌ڵێین 'ژن' به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كچی تەمەن بچووکیشیان تێدا بوو.
ئۆلینیا گوتیشی: "كه بۆ هه‌واڵه‌كان داده‌نیشم یه‌كسه‌ر ئه‌وه به مێشكمدا دێت 'با بۆردومانی دیكه روونه‌دات'. كه رووسیا دیسان ده‌ستده‌كاته‌وه به هێرش، بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه 'با كه‌س زیانی به‌رنه‌كه‌وێت'. به‌ڵام زیانیان به‌ر ده‌كه‌وێت، چونكه رووسیا مه‌ده‌نییه‌كان به ئامانج ده‌گرێت."
خانمی یەکەمی ئۆکرانیا لە چاوپێکەوتنەکەیدا باسی لەوەش کرد، "هه‌موو رۆژێك ئه‌و ئازاره ده‌چێژین. هه‌موو ئۆکرانییەك هه‌ست به‌وانه ده‌كات. دواتر هه‌موو كه‌س سه‌رقاڵی ئه‌و كاره ده‌بێت كه پێی سپێردراوه. بۆ نزیكبوونه‌وه له رۆژی سه‌ركه‌وتن هه‌موو كه‌س ده‌زانێت پێویسته چی بكات. منیش به هه‌مانشێوه. كه‌سانێك ده‌جه‌نگن، كه‌سانێكی دیكه چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ هاوتاكانم له وڵاتانی دیكه هه‌وڵ ده‌ده‌ین منداڵه نه‌خۆشه‌كان له ئۆکرانیاوه ره‌وانه‌ی وڵاتانی دیكه بكه‌ین. پێداویستی و كه‌لوپه‌لی پزیشكی و كه‌لوپه‌لی منداڵی به ناكامی له‌دایكبوو بۆ مانه‌وه‌یان له ژیاندا ده‌هێنینه ئۆکرانیا. دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانی باكوور له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی كیێڤ ده‌ستمان كردووه بە دابینكردنی هاوكاری بۆ خێزانە لێقه‌وماوه‌كانی ئه‌وێ. به دڵنیاییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به راستی بزانم سوپای رووسیا چی كردووه له ئۆکرانیا كه گوایا به قسه‌ی خۆیان بۆ "رزگاركردن"ی ئێمە هاتوون، هه‌موو رۆژێك به به‌رده‌وامی له به‌ره‌ی زانیاری كار ده‌كه‌م."
ناوبراو لەبارەی جەنگی ئۆکرانیاوە گوتی: "کە بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ته‌واوی ئه‌وانه دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر روویانداوه، وا بیر ده‌كه‌مه‌وه وه‌ك بڵێی له كاتێكی دیكه‌دا روویانداوه. چونكه له‌و كاته‌وه ژیانمان به ته‌واوی گۆڕاوه."