پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی 48 ساڵەی بۆردومانکردنی قەڵادزێ

"دانیشتووانی ئەو شارە دەریانخست ئیرادەی گەلی کوردستان بەهێزترە لە مووشەکی ناپاڵمی دوژمن"

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ 48 ساڵ بەسەر بۆردومانکردنی شارۆچکەی قەڵادزێ تێدەپەڕێت و لەو یادەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دانیشتووانی ئەو شارە دەریانخست بەڕاستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەهێزترە لە مووشەکی ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتەکانی پاكتاوكردن.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

"له‌ یادی 48 ساڵه‌ی بۆردومانی قه‌ڵادزێ، له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی عێراقه‌وه‌، ده‌مه‌وێت سڵاوی تایبه‌ت بگه‌یه‌نمه‌ دانیشتووانی ئه‌و شاره‌، كه‌ دەریانخست بەڕاستی ئیرادەی گەلی کوردستان بەهێزترە لە مووشەکی ناپاڵمی دوژمن و سیاسەتەکانی پاكتاوكردن."

پەیامی سەرۆک بارزانی لە تویتەر
پەیامی سەرۆک بارزانی لە تویتەر

(48) ساڵ پێش ئەمڕۆ، کاتژمێر 9:45 خولەکی بەرەبەیان، چوار فڕۆکەی شەڕکەری عێراق  (16) بۆمبیان له‌ ئاسمانی قەڵادزێدا باراند، لەو بۆردومانەدا (163) کەس شەهید و (300) کەسی دیكه‌ بریندار بوون.

لەو بۆردومانە کە دوای بۆردومانی هێرۆشیما و ناکازاکی لە جەنگی دووه‌می جیهانی،  یەکەم جار بوو بۆمبی کۆمەڵکوژ و قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی بەکاربهێنرێت، دەیان کەس شەهید و سەدانی دیكه‌ برینداربوون کە زۆرینەیان مامۆستای زانکۆ و قوتابی و هاووڵاتی مەدەنی بوون.