دواى ته‌قاندنه‌وه‌ی "شه‌یتانی گه‌وره" رووسیا تواناكانی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ژه‌نه‌راڵ سێرگی كاراكایێڤ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی مووشه‌كی ستراتیژی گوتی: مووشه‌كی كیشوه‌ربڕی "سارمات"، كه به‌مدواییانه تاقیكرایه‌وه، توانای هه‌ڵگرتنی ئه‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه، كه خێراییان زۆر له خێرایی ده‌نگ زیاتره.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتدپرێس، ئه‌و به‌رپرسه رووسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مووشه‌كی سارمات له‌توانایدایه "ئه‌و ئاوێته كیمیاییه خڵیسكێنه‌رانه هه‌ڵگرێت، كه خێراییان له خێرایی ده‌نگ زیاتره" له جۆری "ئاڤانگارد"، كه به‌گوته‌ی خۆی، خێرایی 27 ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگه و ده‌شتوانێت خۆی له رێگه‌ی سیسته‌مه دژه مووشه‌كه‌كان لابدات.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دیمیتری رۆجۆزین، سه‌رۆكی ئاژانسی فه‌له‌كناسی رووسی "رۆسكۆسمۆس" له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمیی رووسیا گوتی: وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی له جۆری سارمات ده‌كات و تا وه‌رزی پایزی داهاتوو، ئه‌و مووشه‌كانه ده‌توانن هێرشی ئه‌تۆمی ئه‌نجام بده‌ن.
رۆجۆزین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی كراسنۆیارسك له سیبیریا و له دووری 3 هه‌زار كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی مۆسكۆ جێگیر ده‌كه‌ن.
مووشه‌كی سارمات، كه به "شه‌یتان-2" ناسراوه، توانای هه‌ڵگرتنی 10 یان زیاتر كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه و به‌گوته‌ی شاره‌زایان، ده‌توانێت ئامانجه‌كه‌ی له دووری هه‌زاران میل بپێكێت.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مووشه‌كه ئه‌نجامدراوه، كه پێشتر به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و دارایی كاری تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو دواكه‌وتبوو.
شاره‌زایانیش نمایشكردنی ئه‌و جۆره مووشه‌كه‌ی رووسییا له ئێستادا وه‌ك فاكتێك بۆ ده‌رخستنی توانای سه‌ربازی خۆی له‌لایه‌ن رووسیاوه لێكده‌ده‌نه‌وه، كه له‌كاتێكدا ئه‌و بابه‌ته وروژێنراوه، كه رووسیا له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له ململانێیه‌كی سه‌ربازیدایه و ماوه‌ی 60 رۆژه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازیی له‌ناو ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام تا ئێستاش ئۆكرانیا له به‌رگریكردن به‌رده‌وامه.
ئه‌و مووشه‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره مووشه‌كانه‌ی له ساڵی 2018 ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا پێشكه‌شی كردن و رایگه‌یاند، "ئه‌و جۆره مووشه‌كانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی شكست نابن" و هه‌ردوو جۆری كینگال و ئه‌ڤانگارد له‌خۆده‌گرێت.
له ساڵی 2019ـه‌ش پوتن گوتی: كاتێك بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی به مه‌ودای دوورییه‌وه هه‌بێت، مووشه‌كی سارمات هیچ سنوورێكی نییه و ده‌توانرێت به جه‌مسه‌ری باكووردا ئارسته‌بكرێت و جه‌مسه‌ری باشووریش ببڕێت و ئامانجه‌كه‌ی زۆر به‌وردی بپێكێت.
H.B