نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ماكرۆن ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی بۆ ماكرۆن: چاوم لەوەیە به‌یه‌كه‌وه‌ کار بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە بکەین

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌كات، به‌بۆنه‌ی دووباره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته‌ی.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، نێچیرڤان بارزانی نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی لە ھاورێم ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم، بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی فەرەنسا".

هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه‌، "چاوم لەوەیە لە نزیکەوە پێکەوە کاربکەین، بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان و یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەکە."

H.B