سەرۆک بارزانی: خۆشحاڵم بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئیمانوێل ماکرۆن

"هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەرەنسای دۆست دەخوازم"

سەرۆک بارزانی - ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆک بارزانی - ئیمانوێل ماکرۆن

K24 - هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی، بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتیی فەرەنسا پەیامێکی بڵاوکردەوە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەرەنسا دەخوازێت.

لە پەیامێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆیدا لە تویتەر سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "خۆشحاڵم بە دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن بۆ سەرۆکایەتی فەرەنسا. هیوای خێر و خۆشی بۆ گەلی فەرەنسای دۆست دەخوازم".

سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "ئومێدمان ئەوەیە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا  هەر بە بەهێزی بمێنێتەوە".

Fly Erbil Advertisment