بلینكن: ئۆکرانیا سەردەکەوێت
"رووسیا هێزەکانی لە دەورووبەری کیێڤ و باکووری ئۆکرانیا كشاندووهتهوه"
K24- ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا، ئاشکرای دهكات، رووسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی جەنگی دژ به ئۆكرانیا شکستی هێناوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا دوای ئەوەی دوێنێ لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، کۆبووەوە، دواتر له پۆڵەندا كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیی سازکرد.
ئهنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا له كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، رووسیا بۆ سەرنج خستنەسەر رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنباس، هێزەکانی لە دەورووبەری کیێڤ و باکووری ئۆکرانیا كشاندووهتهوه.
ئەنتۆنی بلینکن راشیگهیاند، "سوپای رووسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئەم جەنگەدا شکستی هێناوە و ئۆکرانیا سەردەکەوێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمهریکا روونیكردهوه، ئامانجی سەرەکی رووسیا، شکستپێهێنانی ئۆکرانیا و زەوتکردنی سەروەرییەتی، بەڵام لە بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەدا مۆسكۆ شکستی هێنا.
دوێنێ هەریەک له وەزیری دەرەوەی ئهمهریكا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری بەرگریی ئهم وڵاته، لۆید ئۆستن لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی کۆبوونەوە.
دەربارەی کۆبوونەوەکەش زێلێنسکی ئەوەی ئاشکرا کرد، هاوکارییەکانی ئەمهریکا بۆ ئۆکرانیا و توندکردنەوەی سزاکانی سەر رووسیا گفتوگۆی لهبارهوه كراوه.