ئەو ژنەی (رەیان)ی سوتاند دەستگیرکرا

پۆلیس: رەیان %80ی جستەی سوتاوە
تۆمەتبار - رەیان
تۆمەتبار - رەیان

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی کچێک لە هەولێر رایگەیاند، کە لەلایەن زڕدایکییەوە سوتێندراوە، هێزەکانی پۆلیس زڕدایکەکەیان دەستگیرکرد.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن (17) ساڵ بەناوی (رەیان مەحموود جەمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە. دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە رێژەی سوتانەکەی لە (%80) لاشەی داگرتووە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای بەدواداچوونێکی ورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا بەپێی ماددە (408) لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە".

رەیانی تەمەن 17 ساڵ، دوای دوو رۆژ له‌ سووتانی، ئاشكرایكرد، زڕدایكی سووتاندوویه‌تی.