هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی ده‌توانێت رووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه
حه‌مید كیفائی:

K24 – هه‌ولێر:
حه‌مید كیفایی، توێژه‌ر و شاره‌زای سیاسی، رایگه‌یاند،. ئێران هه‌ر له كۆنه‌وه، نایه‌وێت عێراقێكی سه‌قامگیر و به‌هێز هه‌بێت و ده‌یه‌وێت عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و لاواز بكرێت، تا راده‌یه‌كیش توانیویانه ئامانجه‌كه‌یان بپێكن، به‌ڵام به‌شێك له لایه‌نه نیشتمانییه‌كان هه‌ن ده‌توانن رووبه‌ڕووی ئه‌م پیلانه‌ی ئێران ببنه‌وه، به تایبه‌تی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵیی رزگاری نیشتمانی، هیوادارین ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران ره‌تبكاته‌وه و حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق پێكبێت.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینی فه‌رهاد ره‌سووڵ، بێژه‌ری ژووری هه‌واڵی كوردستان24 له‌گه‌ڵ حه‌مید كیفائی، نووسه‌ر و شاره‌زای سیاسی:
كوردستان24: عێراق له سه‌روبه‌ندی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران، به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
حه‌مید كیفائی: به‌داخه‌وه عێراق به‌ره‌و نادیار هه‌نگاو ده‌نێت، به هۆی سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئێرانه‌وه و گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ناده‌ن و بایه‌خ به ئێران ده‌ده‌ن. ئێران هه‌ر له كۆنه‌وه، نایه‌وێت عێراقێكی سه‌قامگیر و به‌هێز هه‌بێت و ده‌یه‌وێت عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و لاواز بكرێت و ئه‌مه كاری ئێرانه و تا راده‌یه‌كیش توانیویانه ئامانجه‌كه‌یان بپێكن. ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له لایه‌نه نیشتمانییه‌كان هه‌ن ده‌توانن رووبه‌ڕووی ئه‌م پیلانه‌ی ئێران ببنه‌وه، به تایبه‌تی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵیی رزگاری نیشتمانی، هیوادارین ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌رده‌وام بێت له هه‌ڵوێسته نیشتمانییه‌كانی و ده‌ستوه‌ردانی ئێران ره‌تبكاته‌وه و حكومه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق پێكبێت.
كوردستان24: سیناریۆیه‌كی دیكه هه‌یه باس له هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی؟ ئه‌مه پێكدادانی لێناكه‌وێته‌وه؟
حه‌مید كیفائی: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له عێراقدا له رابردوودا شكستیهێناوه و چاره‌سه‌ره‌كه فیدراڵییه و هه‌رێمێكی فیدراڵی هه‌یه كه هه‌رێمی كوردستانه و ده‌كرێت هه‌رێمێكی دیكه‌ی فیدراڵیش هه‌بێت و زۆرێك له وڵاتانی به‌هێز فیدراڵیین. وه‌ك ئه‌ڵمانیا و رووسیا و ئه‌مه‌ریكا. گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی راست نییه. ده‌ستوور پێویستی به هه‌مواركردن هه‌یه به تایبه‌تی ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ستن به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه، كه باس له سێ یه‌كی په‌كخه‌ر ده‌كات و 220 په‌رله‌مانتاری ده‌وێت، ئه‌مه مه‌رجێكی په‌كخه‌ره، ئێستا ده‌بینی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵنه‌بژێردراوه و پرۆسه‌ی سیاسی به هۆی ئه‌و مادده‌یه‌وه په‌كی كه‌وتووه.
پێویسته حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌م كاره بكه‌ن و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی عێراق بكه‌نه‌وه و ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
كوردستان24: جه‌مسه‌ری كێشه‌كان خودی دادگای فیدراڵیی نییه؟
حه‌مید كیفائی: كێشه‌كه ده‌ستووره، ده‌ستوور ماف و ده‌سه‌ڵاتی به دادگای فیدراڵی داوه. دوو مادده‌ی داناوه، كه سه‌رۆك كۆمار به 220 نوێنه‌ر هه‌ڵبژێردرێت، دادگای فیدراڵی ته‌نیا راڤه‌ی ده‌ستوور ده‌كات، ده‌بێت ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌و پێشه‌وه بچین. وڵاتێكی هاوچه‌رخی خزمه‌تكاری هاووڵاتیان بنیات بنرێت.
كوردستان24: هه‌وڵێك هه‌یه كابینه‌ی كازمی به‌رده‌وام بێـت، ئه‌مه چاره‌سه‌ره یان كێشه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات؟
حه‌مید كیفائی: ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ناتوانێت زۆرێك له كاروباره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێت. ته‌نیا كاروباری رۆژانه به‌ڕێوه ده‌بات. بودجه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ساڵی پێشوو خه‌رج ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌م حكومه‌ته بمێنێته‌وه، گه‌ل سوود له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت نابینێت.
كوردستان24: به‌م ره‌وشه‌وه عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێـت؟
حه‌مید كیفائی: ئێران و توركیا به هۆی لاوازی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه كۆنترۆڵی عێراقیان كردووه، ئه‌گه‌ر ئێمه حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نێكی نوێنه‌رانی به‌هێزمان هه‌بوایه، ئێران و توركیا نه‌یانده‌توانی هه‌ژموونی خۆیان بسه‌پێنن.
ئه‌م ره‌وشه‌ی له به‌غدا هه‌یه هۆكاره بۆ ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی ئێران. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه له 2005 ده‌ستوور زۆر به خێرایی نووسراوه‌ته‌وه و ئه‌و كێشانه‌ی درووست كردووه. ده‌بێت ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به‌وانه نه‌درێت به مه‌یلی خۆیان یاری بكه‌ن و پرۆسه‌ی سیاسی په‌ك بخه‌ن له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دیكه. عێراق مێژووی هه‌یه و توانای مرۆیی هه‌یه و ده‌توانێت به‌هێز بێت. ئه‌گه‌ر به هۆی ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه‌ی هه‌یه، گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، چونكه سیستمێكی لاوازه و گه‌لی عێراق له 2019دا خۆپیشاندانی له دژی ئه‌م سیستمه ئه‌نجامدا و ده‌بێت گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
كوردستان24: ده‌وترێت هه‌وڵێك هه‌یه ناوماڵی سوننه په‌رت بكرێت؟
حه‌مید كیفائی: ئه‌مه روونادات، عێراق وڵاتێكه پێویستی به ته‌واوی پێكهاته‌كانی هه‌یه، ناكرێت به بێ پێكهاته‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت. له سه‌ره‌تادا كه سوننه به‌شدار نه‌بوون، عێراق زۆر لاواز بوو، بینیمان چی به‌سه‌رهات، ده‌بێت سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به گوێره‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان به‌شدار بن له ده‌سه‌ڵاتدا. سیسته‌مه هاوچه‌رخه‌كان به زۆرینه و كه‌مینه به‌شداری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناكرێت هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شدار بن، هاوپه‌یمانی رزگاری نیشتمانی ده‌توانێت وڵات هه‌ڵسێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر توانی هه‌ندێك نوێنه‌ری دیكه رازی بكه‌ن، سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرن. په‌راوێزخستنی سوننه و هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
كوردستان24: مه‌ترسی پێكدادانی سه‌ربازی له ناو ماڵی شیعه هه‌یه؟
حه‌مید كیفائی: ئه‌مه چاره‌سه‌ر نییه بۆ هیچ لایه‌كی سیاسی، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر خوێن رشتنه و پێویستیش به‌و پێكدادانه ناكات و سیستمێك هه‌یه و هه‌مووان ده‌توانن پێیه‌وه پابه‌ند بن و رازی بن به‌و سیستمه زۆرینه و كه‌مینه په‌رله‌مانییه‌ی هه‌یه. زۆرینه‌ی سیاسی دیاره كێیه و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌توانن ببن به ئۆپۆزیسیۆن. به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی هیچ ئه‌نجامێكی لێناكه‌وێته‌وه و عێراق لاواز ده‌بێت و هه‌مووان زیانیان به‌رده‌كه‌وێت و پرسێكی ماڵوێرانكاره.
كوردستان24: شیعه باس له زۆرینه‌ی شیعه ده‌كه‌ن له په‌رله‌مان و حوكمدا ئایا خه‌ڵكی عێراق و پێكهاته‌كانی دیكه به‌وه رازی ده‌بن؟
حه‌مید كیفائی: ئێمه قسه له سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی سیاسی ده‌كه‌ین، نه‌ك تائیفی و مه‌زهه‌بی. كوتله‌كان ئه‌گه‌ر توانیان زۆرینه‌یه‌كی سیاسی‌یان پێكهێنا ده‌توانن وڵات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ڕێوه‌به‌رن و زۆرینه‌ی مه‌زهه‌بی راست نییه و گه‌لی عێراق له خۆپیشاندانه‌كانی تشریندا زۆرینه‌ی مه‌زهه‌بییان ره‌تكردووه‌ته‌وه. شیعه عێراقییه‌كان ئه‌و لایه‌نانه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه سه‌ر به ئێرانن و ئه‌وان خۆیان به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاندووه و ده‌بێت لایه‌نه‌كان رێگه به‌و هه‌وڵانه نه‌ده‌ن.