عێراق ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات
"ناكرێت وڵاتێكی دراوسێی به‌مشێوه ره‌فتار بكات"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی ئیتیحادی، ئێران له وشكبوونی رووباره‌كانی تۆمه‌تبار ده‌كات، رایگه‌یاند، تاران هه‌وڵده‌دات عێراقییه‌كان له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به‌هۆی وشكبوونه‌وه كۆچ بكه‌ن.
مه‌هدی ئه‌لحه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی ئیتیحادی عێراق رایگه‌یاند، ئێران ئاراسته‌ی رووباره‌كانی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی گۆڕیووه، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
ئه‌لحه‌مدانی راشیگه‌یاند، "هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێك كرابێ، رێگه به‌وه نادرێت ئاراسته‌ی رووباره‌كان بگۆڕدرێت، ئێران له دۆسییه‌ی ئاودا هاوكار نییه".
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پێویسته له چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئێران دابنیشین و گفتوگۆ بكه‌ین، لۆژیك نییه دراوسێی وڵات ئاراسته‌ی رووباره‌كان بۆ ناو سنووری خۆی بگۆڕیت، بۆ ئه‌مه تاران له‌هه‌وڵی كۆچپێكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی عێراقدایه".