دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی پۆلی 12 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه
سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی په‌ڵپگرتنه‌وه قوتابیان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری قوتابیان و خوێندکاران دەكاته‌وه له‌كاتی (پەڵپگرتن، اعتراض)، پڕكردنه‌وه، رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
یه‌كه‌م: قوتابیان و خوێندکاران ئاگادار دەکەینەوە، کە (پەڵپ ، اعتراض) لە رۆژی یەکشەممە (31ـی ته‌مموز) دەستپێدەکات، کۆتا وادەش (3ـی ئاب) دەبێت، تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
دووه‌م: سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە، لەماوەی دیاریکراو بۆ (پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ) ئامادەبن.
سێیه‌م: سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەیی زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی / خوێندکارێک سودمەند بێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات.
كاتژمێر (08:00)ی شه‌وی رابردوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی خولی یه‌كه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی راگه‌یاند.