وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌وانه‌ی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو ده‌ستگیركران
"رادەستی دادگا کراون"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەو کەسانەی ئاسنی تاوەرەکانی کارەبایان لە چەمچەماڵ دزیبوو و تەقەیان لە فنجان و تێلەکانی کارەبایان کردبوو، دەستگیرکران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، دەستگیرکردنیان بە هەوڵ و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکان بووە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دەستگیرکراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادگا کراون.

هه‌فته‌ی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاندبوو، دیاردەی بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا سەریهەڵداوەتەوە و بە فیشەک فنجانی تاوەرەکان شكێندراون و مەترسی ئەوە هەیە، تاوەرەکانی گەیاندنی کارەبا بۆ شارەکان بکەون.
ئاماژە بەوەش كراوه، تا ئێستا نزیکەى (100) تاوەری ئاسن براوە، بەوەش مەترسی دروستبووە بۆ کەوتنی تاوەرەکان، کە هێڵی ستراتیجی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان.