عادل باخه‌وان: ئێستا كاتییه‌تی كورد داوای هه‌مواری ده‌ستوور بكات
عێراق ئیفلاسیی سیاسی كردووه

K24 – هه‌ولێر:
عادل باخه‌وان، به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له سه‌ر عێراق، له میانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كورد داوای هه‌مواری ده‌ستوور بكات و ئاستی داواكاری خۆی له فیدراڵیزمه‌وه بۆ كۆنفیدراڵیزم به‌رز بكاته‌وه. وتیشی: ئه‌وه‌ی له به‌غدا رووده‌دات مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و روونیشیكرده‌وه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زۆرتر به چه‌كی دیپلۆماتی بدات و له‌و رێگه‌یه‌وه پێگه‌ی خۆی به‌هێزتر بكات. له باره‌ی بژارده‌ی دابه‌شكردنی عێراقیشه‌وه وتی: هه‌رچه‌ند عێراق وڵاتێكی شكستخواردووه و ئیفلاسی سیاسی كردووه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات و هیچ وڵاتێكی جیهانیش پشتیوانی له دابه‌شكردنی عێراق ناكات.
پوخته‌ی سه‌رنجه‌كانی عادل باخه‌وان
له رووی سیاسیی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ربازییه‌وه عێراق نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێت و به‌رده‌وام له شكستدا بووه. عێراق له زانستی سیاسیی‌دا پێی ده‌وترێت ده‌وڵه‌تی ئیفلاسكردوو. خۆمیش كتێبێكم هه‌یه به ناونیشانی "عێراق، سه‌ده‌یه‌ك له ئیفلاس".
كێشه‌ی عێراق چییه
كێشه‌ی عێراق له ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و بڕوانه‌بوونه به ده‌ستوور و هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌ستووره له سه‌رده‌مێكدا نووسراوه، كه تێپه‌ڕیوه. له به‌رژه‌وه‌ندی كورددایه ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه.
گرفتی كورد ئه‌وه‌یه، تا ئێستا خۆی بۆ هه‌مواری ده‌ستوور ئاماده نه‌كردووه. له 2005ه‌وه تا ئێستا ئایا مادده‌ی 140 جێبه‌جێكراوه، كێشه‌كانی شنگال، نه‌وت و غاز، پێشمه‌رگه و چاره‌نووسی ناوچه دابڕاوه‌كان یه‌كلا كراونه‌ته‌وه، نه‌خێر. هه‌موو ئه‌مانه واده‌كه‌ن، بوترێت كورد به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه، ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه.
مه‌رجی كورد چی بێت
له واشنتنه‌وه تا برۆكسل و تا كه‌نداو، هیچ وڵاتێك نییه، نه‌گه‌یشتبێته ئه‌و بڕوایه‌ی سیستمی ئێستای عێراق شكستخواردووه و ناتوانرێت به‌و سیستمه عێراق به‌ڕێوه‌ببرێت. رێككه‌وتنێك له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
بژارده‌كان ئه‌وه‌ن، عێراق بكرێته‌وه به وڵاتێكی ناوه‌ندێتی، كه مه‌ترسی دیكتاتۆری لێده‌كه‌وێته‌وه. بژارده‌ی دیكه ئه‌وه‌یه، به‌م دۆخه‌ی ئێستا بمێنینه‌وه، كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی پێكهاته‌كان نییه. بژارده‌ی سێیه‌م، دابه‌شكردنی عێراقه و بژارده‌ی چواره‌م ئه‌وه‌یه، به‌دوای فۆرمێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێین، ئه‌ویش ره‌نگه فیدراڵیزمێكی راسته‌قینه له عێراق جێبه‌جێ بكرێت، یان ئه‌وه‌ی ببێته سیستمێكی كۆنفیدراڵیزم و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان بپارێزێت.
كۆنفیدراڵیزم
كاتییه‌تی كورد پێشنیاز بكات، عێراق له‌م قه‌یرانانه بێته ده‌ره‌وه، كاره‌ساتی عێراقییه‌كان ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ناو قه‌یرانه‌وه.
هیچ هه‌ڵبژاردنێك نییه، كرابێت، قه‌یرانێكی چاره‌سه‌ر كردبێت، به‌ڵكو قه‌یرانی درووست كردووه. واته هه‌ڵبژاردن قه‌یرانی ئێمه ناكات، هه‌ڵبژاردن یه‌كسانه به قه‌یران. ئێستا له ناو خودی شیعه‌كاندا سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در، به‌یانی و نیوه‌ڕۆ و ئێواره داوای هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كات. هه‌ندێك لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای هه‌مواری ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
كورد به چ شه‌رعییه‌تێك ده‌یه‌وێت هه‌ر ئه‌م ده‌ستووره هه‌بێت. ئه‌م ده‌ستووره به‌رپرسه له به‌شێكی قه‌یرانه‌كانی عێراق. داوای دابه‌شكردنی عێراق له رووی ستراتیژییه‌وه هه‌ڵه‌یه، چونكه هیچ وڵاتێك له‌گه‌ڵی نییه. واته له نێوان مانه‌وه‌ی قه‌یران و دابه‌شكردنی عێراق، رێگه‌یه‌ك هه‌یه، كه بریتییه له كۆنفیدراڵیزم.
شیعه ده‌ڵێن ده‌ستوور بگۆڕین، له سیستمی په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی، پێویسته كوردیش بڵێ، ده‌مانه‌وێت له ده‌ستووری داهاتوو، سیستمی سیاسی له فیدراڵییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كۆنفیدراڵیزم.
موقته‌دا سه‌در خۆی به پیرۆز ده‌زانێت
موقته‌دا سه‌در، هه‌رگیز حوكمه‌ت پێكناهێنێت. له جیهانبینی موقته‌دا سه‌دردا سێكوچكه‌یه‌كی پیرۆز هه‌یه، كه بریتین له خوا و پێغه‌مبه‌ر و خۆی. سه‌در خۆیه‌كی پیرۆز نایه‌ت حكومه‌ت پێكبهێنێت و به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی لێ بگیرێت. هه‌میشه سه‌ربازێكی خۆی ده‌هێنێته پێشه‌وه. سه‌در خومه‌ینی نییه ببێته رابه‌ر و خۆی له ده‌ره‌وه‌ی حوكم ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر بیتوانیبا حكومه‌ت درووست بكات، داوای هه‌موواری ده‌ستووری نه‌ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در داوای ده‌كات، ئه‌وه‌نده‌ی كاردانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی نییه.
هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه، سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو قبووڵ بكات. ئایا سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبووڵ بكات ئه‌گه‌ر به دڵی ئه‌و نه‌بوو. سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در له 2014 دا 54 كورسی هێنا، له 2020دا 73 كورسی هێنا، به‌ڵام حكومه‌تی پێ درووست نه‌كرا. له 2010دا ئه‌یاد عه‌لاوی 91 كورسی هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یتوانی حكومه‌ت درووست بكات. سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در له باشترین حاڵه‌تدا كورسییه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته 100 كورسی، به‌ڵام ناتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت. بۆیه هه‌ڵبژاردن به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نییه له عێراقدا و ده‌مانبات بۆ قه‌یرانێكی دیكه.
خۆپیشاندان
ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی و بێبه‌شكراوه له ژیان، ئه‌و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه نییه له 2019 بینیمان و زیاتر له 600 شه‌هیدیان دا، ئه‌وانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه نیین، كه %70یان به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن نه‌كردووه. ئه‌وانه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن سه‌ر به بلۆكی سه‌دری و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگین.
گرفته‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌و دوو بلۆكه چه‌ند سیاسیین، ئه‌وه‌نده‌ش میلیشیایین. چه‌ند سیاسیین ئه‌وه‌نده‌ش چه‌كدارن. ئه‌وانه مۆدێلترین و پێشكه‌وتووترین چه‌كی دنیایان پێیه. مه‌ترسییه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه نه‌گه‌نه ئه‌نجامێك و گرفتیان له رێگه‌ی لووله‌ی تفه‌نگ و تانك و تۆپ و درۆن و هێلیكۆپته‌ره‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
شه‌ڕ ده‌بێت
هه‌موو هه‌لومه‌رجێكی بابه‌تی ئێستا له عێراق له ئاراده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه رووبدات. ئه‌وه‌ی واده‌كات جه‌نگه‌كه روونه‌دات، چه‌ند په‌رژینێكه، له‌وانه: به‌رژه‌وه‌ندی ماددی هه‌ردوو بلۆك، بوونی مه‌رجه‌عیه‌ت، رۆڵی ئێران و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ئێمه باش ده‌زانین شه‌ڕی ناوخۆ بڕیاری ساته وه‌ختێك نییه وپرۆسێسێكه له رێگه‌یه‌وه ده‌چینه ناوی. ئێستا هه‌موو هه‌لومه‌رجه‌كان له‌بارن بۆ ئه‌وه‌ی برا شیعهكانمان بچنه ناوییه‌وه، پێشم وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌ك له دوای ئیهكی ئه‌و په‌رژینانه ده‌كه‌ون.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر به مه‌ترسییه‌وه سه‌یری ره‌وشی عێراق ده‌كات. له واشنتنه‌وه تا برۆكسل به نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری عێراق ده‌كه‌ن. پێیان وایه تێكچوونی ئاسایش و ئابووری و سنووره‌كانی عێراق مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زۆر زۆر له‌وه ده‌ترسێت سنووری ده‌وڵه‌تێك هه‌ڵوه‌شێته‌وه، چونكه تا له سنووری ده‌وڵه‌تێكه ده‌زانێت چۆن پرسه‌كانی له‌گه‌ڵ باس بكات، به‌ڵام كاتێك ده‌وڵه‌تێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تووشی دڕان ده‌بێت، فلته‌ره‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات، نازانێت له ئاسته جیاجیاكان و بواره جیاجیاكان چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌گه‌ر عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و دراوسێكان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت سنووره‌كانی عێراق بمێنێته‌وه. به‌ڵام له ناو عێراقدا فیدراڵیزمی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكرێت و كۆده‌نگی نیشتمانی تێیدا به‌هێز بكرێت و هێزی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێته‌وه.
ناتوانرێت پێشبینی بكرێت، چه‌ند وڵاتی جیهان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌در و مالیكی به‌یه‌كه‌وه قسه بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا قسه ناكه‌ن و هه‌مووشیان مه‌ترسییان له داهاتووی ره‌وشی عێراق هه‌یه.
موقته‌دا سه‌در، راسته گفتوگۆ ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام به ره‌هایی نییه، ئاماده‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بكات، ته‌نیا نوری مالیكی نه‌بێت. ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزكردووه، ئه‌وه‌یه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مالیكیش به‌شدار بێت له گفتوگۆكان. ئێستا كۆده‌نگییه‌ك له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی عامری جێگه‌ی مالكی بگرێته‌وه.
مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی ستراتیژیدایه. یه‌كه‌میان: شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیایه. دووه‌م: گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش. سێیه‌م: ئاماده‌یی به‌هێزی ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به دوژمن ده‌زانن. پێش ئه‌وه‌ی سعوودییه و ئیسرائیل بێت، هه‌رێمی كوردستان به دوژمن ده‌زانن. چواره‌م: ئه‌و كێشانه‌ی له به‌غدان، كه پێم وایه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ستراتیژییه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان. پێنجه‌م: ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا. شه‌شه‌م: دڕانی ناوخۆ و ئاماده‌نه‌بوونی حزب به‌وه‌ی هێزی چه‌كدار بخاته به‌ر ده‌ستی حكومه‌ت و نه‌بوونی كۆده‌نگی نیشتمانی. حه‌وته‌م: تا ئێستا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان نه‌كراوه. ئه‌مانه هه‌مووی مه‌ترسین له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
سه‌ركردایه‌تی كورد
به‌ڵێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد هۆشیاره به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی باسمان كرد. له زاخۆوه تا ته‌وێڵه هه‌موویان به ئیسلامی و عه‌لمانی و به ناسیۆنالیست و لیبراڵه‌كانه‌وه هۆشیارن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه.
كاتی ئه‌وه هاتووه، ده‌سته‌بژێری هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو بیروڕاكانیانهوه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌ون. خاڵێكی دیكه‌ش، ئه‌وه‌یه دیپلۆماسییه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی پێویستدا نییه، له ئاستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نییه كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه و له ئاستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و چاوه‌ڕوانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه.
كاتی ئه‌وه هاتووه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌سته‌ی دیپلۆماسی زۆر به‌هێزتر بكات. ئێمه هێزی چه‌كداری زۆر به‌هێز و ئابووری زۆر به‌هێزمان نییه، ئه‌وه‌ی هه‌مانه چه‌كی دیپلۆماسییه، تا چه‌ند ئه‌و چه‌كه به‌هێز بێت، ره‌وشمان باشتر ده‌بێت.