هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 ده‌كرێت

دابه‌شكردنی مووچه‌
دابه‌شكردنی مووچه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی دوێنی شه‌ممه‌ (25ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌میانی به‌شداریكردن له‌ ژووری هه‌واڵی كاتژمێر 8ی كوردستان24، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بۆ ئه‌م مانگه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر دابینكردنی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی 9 كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ جۆره‌ قه‌رزێكی نه‌كردووه و له‌مساڵدا، حه‌وت مانگه‌ به‌بێ ناردنی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌، ته‌نها به‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتی ناوخۆ، مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابینكراوه‌.