تۆپخانەکانی ئێران دەڤەری برادۆست بۆردوومان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئێران بۆ رۆژی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان ده‌كات و هاووڵاتیانی ناوچه سنوورییه‌كانیش گونده‌كانیان چۆڵكردووه.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه (25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، تۆپخانەکانی ئێران بۆ رۆژی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك بۆردوومانی ناوچه‌كانی چیای سەقەر و کوێستانی هۆڕنێ لە ناحیه‌ی سیده‌كانی دەڤەری برادۆستیان كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئێرانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان روویان له ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی كردووه.
سه‌باره‌ت به بوونی باره‌گای حزبه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له سنووره‌كه، ئیحسان چه‌له‌بی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان بۆ كوردستان24، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، هیچ بنكه و باره‌گایه‌كی په‌كه‌كه و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ناوچه‌كه‌دا بوونی نییه.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ رۆژه ده‌رگای قوتابخانه‌ی گوندی بنی ره‌شكین له ناحیه‌ی سیده‌كان به‌هۆی تۆپبارانكردنهكانهوه داخراوه.
دوێنی شەممە (24ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێی تۆپبارانکردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر دوێنی (شه‌ممه 24ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا، هۆشداریدایه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه له باره‌گای حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی دووربكه‌ونه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەكانیان، بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی ئه‌و حزبانه دەكەن.