هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سووریا له نیویۆرك كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق و سووریا تاوتوێی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگیكردنی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ زیاتر چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌ردوو وڵات.
ئه‌مرۆ یه‌كشممه (25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌میانی په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ل فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كردووه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه له رێگه‌ی گفتوگۆوه، به‌بێ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه.
فوئاد حوسێن، جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی عێراق كردووه‌ته‌وه بۆ پشتیوانیكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی سووریا بۆ كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا تاوتوێی دۆخی مرۆیی كه‌مپی هولیان كردووه، بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان.
ئه‌مه دووه‌مین دیداری نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و سووریایه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (15ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، مه‌هدی ره‌شید حه‌مدانی، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق و جاسم عهبدولعهزبز حه‌مادی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق، له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ حوسێن عه‌رنوس، سه‌رۆك وه‌زیرانی سووریا كۆبوونه‌وه و تاوتوێی پرسی دابه‌شكردنی ئاوی رووباری فورات و هه‌ماهه‌نگی له پاراستنی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانیان كردبوو.
هه‌روه‌ها رۆژی (9ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، 766 خێزانی عێراقی كه ژماره‌یان 3090 كه‌سه و زۆرینه‌یان به‌ساڵاچووان و ژن و منداڵن، له كه‌مپی هۆلی سووریایه‌وه گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ عێراق.
كه‌مپی هۆل ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه و گه‌وره‌ترین كه‌مپی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشه و 71 هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتووه كه نزیكه‌ی 29 هه‌زاریان عێراقیین.