به ڤیدیۆ.. شوانێك ساچمه له گیانی ئاژه‌ڵێك ده‌رده‌هێنێت كه به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئێران زامداربووه

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی تۆپبارانكردنی سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان، چه‌ندین سه‌ر ئاژه‌ڵ به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه زامداردهبن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئێران بۆ رۆژی سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆردوومان كرد.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه له‌كاتی تۆپبارانكردنی سنووری ناوچه‌ی سیده‌كان، شوانێك ساچمه له گیانی ئاژه‌ڵێك دهردههێت، كه به‌هۆی كاریگه‌ری تۆپبارانكردنه‌وه زامداربوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئێرانه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان، ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و بۆ سه‌لامه‌تی گیانیان روویان له ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه كردووه.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ رۆژه ده‌رگای قوتابخانه‌ی گوندی بنی ره‌شكین له ناحیه‌ی سیده‌كان به‌هۆی تۆپبارانكردنهكانهوه داخراوه.
رۆژی شەممە (24ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند تۆپخانەکانی ئێران بەچڕی کوێستانەکانی بەربزین، گۆڕی سایە و کوێستانی هۆڕنێی تۆپبارانکردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر رۆژی (شه‌ممه 24ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیاندراوێكدا، هۆشداریدایه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه له باره‌گای حزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی دووربكه‌ونه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەكانیان، بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی ئه‌و حزبانه دەكەن.