کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان سهبارهت به هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوا لە ئێران دەکەن دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێنێت

K24 - هەولێر:
کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر، لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی بۆ هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوایکرد ئێران دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێنێت.
کونسوڵگەریی گشتیی ئەڵمانیا لە تویتێکدا رایگەیاند، نیگەرانین لە هێرشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان. بەداخەوەین بۆ قوربانیانی مەدەنیی بێتاوان. هێرشەکان پێشێلکارییەکی بێ پاساوی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقن. داوا لە ئێران دەکەین دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، دەیڤد هەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا گوتی: بەریتانیا ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە پێشێلکارییەکی بێ پاساوی سەروەری عێراقە. بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی سڤیل بەداخین.
دەیڤد هەنت راشیگەیاند، بەریتانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە سەروەری و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هاوکات، نوێنهرایهتی نهتهوه یهكگرتووهكان له عێراق (یۆنامی)، ئیدانهی تۆپبارانهكانی ئێران بۆ سهر ناوچهكانی ههرێمی كوردستان دهكات و داوای دهستبهجێ راگرتنی تۆپبارنهكان دهكات.
یۆنامی ئاماژهی بهوهكردووه، "دیپلۆماسیهتی رۆكێت، كارێكی بێباكانهیه و دهرئهنجامهكانی وێرانكهرانه دهبێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ـی ئەیلوولی 2022، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەیی ئێران.
بە پێی لێدوانی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئاکامی هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە میحوەری پردێ، 9 کەس گیانیان لەدەستداوە و 32ـی دیکەش برینداربوونە.