دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 راگەیه‌ندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به برینداربوونی سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان24، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئێران له پردێ، بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوو، لە رووماڵکردنی پیشەییانە بۆ رووداوەکان بەردەوام دەبێت. داواش ده‌كات، لایەنەکان لە ململانێکانیاندا رۆژنامەنووس و میدیاکاران نەکەنە ئامانج.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە 28ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) لەکاتی رووماڵکردنی هێرشی مووشەکی و درۆنەکانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزب و پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، تیمی کوردستان24 لەکاتی رووماڵکردنی هێرشەکان لە سنووری پردێ لە نزیک گوندی شێراوە، کەوتنە بەر هێرشێکی درۆنی، بەداخەوە سۆران کامەران پەیامنێری کەناڵەکەمان بە سەختی برینداربوو.
تیمی کوردستان24 لە کاتێکدا کەوتوونەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆن، کە به ره‌چاوكردنی بنه‌ما پیشه‌ییه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی لەو ناوچەیە سەرقاڵی رووماڵی میدیایی بوون.
کوردستان24 لە رووماڵکردنی پیشەییانەی خۆی بۆ رووداوەکان بەردەوام دەبێت، هیوادارین لایەنەکان لە ململانێکانیاندا رۆژنامەنووس و میدیاکاران نەکەنە ئامانج.
بەڕێوەبەرایەتی دامه‌زراوه‌ی كوردستان 24 بۆ توێژینه‌وه و راگه‌یاندن
28-9-2022