وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوا لە ئێران دەکات هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بوەستێنێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌ریتانیا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داواش له تاران ده‌كات بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی بوه‌ستێنێت.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و بۆردومانه‌كانی ئێران به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق وه‌سفده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه باسكراوه و داواش له تاران ده‌كات، بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستێنێت.
به‌ریتانیا نیگه‌رانی خۆشی له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی هاووڵاتیانی سڤیل و زیان گه‌یاندن به ژێرخانی ئابووری ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ئێران، ده‌ربڕیوه و پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.
به‌گوێره‌ی دواهه‌مین ئاماری وه‌زاره‌تی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئه‌نجامی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مرۆدا، نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كه‌سی دیکەش برینداربوونە.