ئوردن ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئوردن ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌خۆشی له كه‌س و كاری قوربانییان ده‌كه‌ین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، به توندی ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وێڕای سه‌ره‌خۆشی له حكومه‌ت و گه‌لی عێراق و كه‌سوكاری قوربانییان، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی ئێران.