وه‌زیری به‌رگری توركیا: رۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی توركیا به‌قووڵایی 140 كیلۆمه‌تر چوونه‌ته نێو خاكی عێراق
K24-هه‌ولێر:
خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2022، هێزه‌كانی توركیا به‌قووڵایی 140 كیلۆمه‌تر چوونه‌ته نێو خاكی عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوولی 2022، خلووسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای توركیا رۆژی سێشه‌ممه 27ـی ئه‌یلوولی 2022، به قووڵایی 140 كیلۆمه‌تر چوونەته ناو خاکی عێراقه‌وه.
ده‌شڵێت: سوپای توركیا توانیویه‌تی 16 ئەشکەوت و بنکەی فەرماندەیی پەکەکە لە چیای ئاسۆس تێكبشكێنن.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگری توركیا له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ـی ئه‌یلوولی 2022، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکانیان کرد، هاوکات ئەو شوێنەی کەوتووەتە ژێر بۆردوومان بەگوێرەی زانیاریەسەربازیەکان و خەڵکی ناوچەکە بارەگای پەکەکەی لێیە.
بەپێی زانیارییەکانی تەیفور محمد پەیامنێری کوردستان24، کاتژمێر (11:27) خولەک فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەڤەری برادۆست لە سنووری شارەدێی سیدەکانیان کرد.
ئاماژە بەوەشدرا، گەرووی سینگا لە نزیک کوێستانی بەربزین کەوتە ژێر بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئەو شوێنەی کەوتووەتە ژێر بۆردوومان بە گوێرەی زانیاریەسەربازییەکان و خەڵکی ناوچەکە بارەگای پەکەکەی لێیە.