په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كانی ئێرانی كرد

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لامارانه‌ی ئێرانی كرد، كه 28ی ئه‌م مانگه كردییه سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره ده‌كه‌ین، هه‌ندێك ناوچه‌ی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق گرته‌وه و بووه هۆی شه‌هید و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی عێراق ده‌كه‌ین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: به ته‌واویی هاوده‌نگین له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و پارێزگاریكردن له سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی و هۆشداریش ده‌ده‌ین له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و په‌لامارانه له‌سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه به گشتیی.