د. عه‌لی قه‌ره‌داغی: بۆردوومانه‌كانی ئێران له هیچ شه‌رع و یاسایه‌كدا قبووڵكراو نین

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، ئیدانه‌ی بۆردوومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ شه‌رع و یاسایه‌ك رێگه به‌و جۆره ده‌ستدرێژیانه ناده‌ن كه ده‌بنه هۆی كوشتنی خه‌ڵكی بێ تاوان.
له بڵاوكرایهوهكدا، له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، بۆردوومانه‌كانی ئێرانی به پێشێلكردنی ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق وه‌سفكردووه.
د. عه‌لی قه‌ره‌داغی، داوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆی بنیاتنه‌ری كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، عێراق پێویستی به رژانی زیاتری خوێن نییه، كه قه‌یرانه‌كانی قوڵتربكاته‌وه، به‌ڵكو پێویستی به به‌هێزكردنی بناغه‌كانی ده‌وڵه‌ته.
هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، داوای له عێراقییه‌كان كردووه، پێكه‌وه هه‌ڵوێستی دڵسۆزانه بنوێنن، بۆ رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یان له ئاژاوه كه ژێرخانی وڵاته‌كه‌یان وێران ده‌كات.
ماوه‌ی هه‌شت رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك، ئێران به‌رده‌وامه له تۆپبارنكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رۆژی چوارشه‌ممه (28ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له كۆیه و پردێ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی، بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد و له ئه‌نجامدا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی 70 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.