کوردستان24 ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکاتەوە

.
.

K24 - هەولێر:

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند و، کوردستان24 بەستەری وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/10/2022، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند و ئارام محەمەد, وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گوتی: "هەرچەندە ئەمساڵ ژمارەی دەرچووان کەمتر بوو بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک نەک پلانمان کەم نەکردووە، بەڵکو پلانمان زیادکردووە، لەو چوارچێوەیەشدا 63 هەزار و 219 کورسی خوێندمان بۆ ئەمساڵ تەرخانکردووە، بەراورد بە ساڵی رابردوو شەش هەزار و 415 کورسیمان زیادکردووە".

بۆ چوونە نێو سیستەمی زانکۆلاین کلیک لەم بەستەرە بکە..

وەزیری خوێندنی باڵا گوتیشی: "368 پێشکەشکار داواکانیان بەهۆی هەڵەی پڕکردنەوەی فۆڕمەوە کێشەی بۆ دروستبووە، ئەوان دەتوانن فۆڕمی سکاڵا پێشکەش بکەن و جێگەیان بۆ دابین دەکەین".

راشیگەیاند: "ئێستا 22 هەزار کورسی بە باتاڵ ماوەتەوە، بۆ ئەوەی کەس بە ناچاری نەچێت لە خوێندنی ئەهلی و پارالێل بخوێنێت، دەرفەتی خوێندنی بە خۆڕایی ئێستا زۆر لە بارترە لە ساڵانی رابردوو، ئەمەش بریتییە لە سوود وەرگرتن لە توانای زانکۆکانمان".

Fly Erbil Advertisment