حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگۆی ناردنی چه‌ك له رێگه‌ی هه‌رێمه‌وه بۆ ئێران ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ك وێبسایتی ئێرانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.
روونكردنه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا جۆن بۆڵتن، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی فارسی رایگه‌یاندبوو، له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چه‌ك ده‌گاته به‌رهه‌ڵستكارانی ئێرانی.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاو کردووەتەوە کە گوایە چەک لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەتدەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە و ڕێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە ڕاستیەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٩ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢